بەریتانیا لەكوێی رووبەرووبوونەوەی ئەمریكا و ئێراندایە؟

جیهان

09/07/2019‌ 1002 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس
بەپێی راپۆرتێكی رۆژنامەی "ئێكسپرێس"ی بەریتانی لەگەڵ هەڵكشانی شەڕی قسەكردن لە نێوان ئێران و ئەمریكاو هەڕەشەی تاران بە پێشێلكردنی مەرجەكانی رێككەوتننامەی ئەتۆمی، بەڵام روودانی جەنگ ی نێوانیان دوورە، هەردوولا هەستیان بەوە كردووە كێشەكە بە چارەسەری سەربازی نابێت.

هەروەها رۆژنامەنووس –ئەلیس سكارسی- لەنووسەر –نافز شێخ- شارەزای پەیوەندییەكانی نێودەوڵەتی و لێكۆڵینەوەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست گواستویەتییەوە، سیاسەتی ئەمریكاو ئێران دوو لایەنەیە ، لەلایەكەوە مەبەستی دووپاتكردنەوەی پالپشتی ئەمریكایە بۆ هاوپەیمانەكانی لەناوچەكە، لەلایەكی ترەوە كار لەسەر قەڵسكردنی ئێران دەكات بە دلنەوایی كردنی هاوپەیمانەكانی، سوریا و "حیزب الله" بەوەی تاران ملكەچی تۆقاندن نابێت لە پێناو پاشەكشە لە پێشەوایەتی كردنی هەرێمایەتی بۆ لایەنە چالاكە رادیكاڵیەكان.

ململانێی جیۆسیاسی
بە شێوەیەكی گشتی، بوارێك بۆ هەڵكشانی نێوان هەردوولایان هەیە، دیبلۆماسی و گوتاریی، بەڵام، بەگوێرەی بۆچوونی نووسەرەكە، سەرجەم لایەنەكان لە كۆتاییدا ئاگاداری ئەوەن بەوەی چارەسەری سەربازی بۆ ململانێی جیۆسیاسی لە رۆژهەلاتی ناوەڕاستدا نابێت روو بدات.

لەم هەفتەیەدا، سەرۆكی ئەمریكا دۆناڵد ترامپ داوای لە ئێران كرد وریا بێت لە هەڕەشەكردنەكانی لە ترسی وەڵامدانەوەی ئەمریكا.

دوای خستنەخوارەوەی فرۆكە بێ فرۆكەوانەكە لە كۆتایی حوزەیرانی رابردوو، ترامپ ئاشكرای كرد هێزە ئەمریكیەكان ئامادەبوونە بۆ ئەنجامدانی هێرش بۆ سەر بنكە سەربازییەكان، بەلام تەنها پێش 10 خولەك جێبەجێكردنەكەی راگرتوە، دوای ئەوەی زانیویەتی ژمارەی قوربانیەكان دەگاتە 150 كەس. پاشان ترامپ سزای ئابوری نوێی هەڵبژاردوە دژی رابەری بالای شۆرشی ئیسلامی.

لە نێوان لەندەن و تاران
راپۆرتەكە باسی ئەوە دەكات تا ئێستا بەریتانیا لایەنی ئێرانی گرتووەو هەوڵیش لەگەل ئەڵمانیا و فەرەنساو یەكێتی ئەوروپا دەدات پارێزگاری لە رێكەوتنە ئەتۆمیەكە بكەن، دوای كشانەوەی ئەمریكا لەو رێككەوتنە لە ئایاری 2018.

بەڵام گرژیەكانی نێوان لەندەن و تاران رووەو هەلكشان رۆیشت دوای دەست بەسەراگرتنی كەشتیەكی نەوت هەڵگری ئێران لەلایەن هێزەكانی مارێنزی بەریتانیا لە بەرانبەر كەنارەكانی جەبەل تاریق كە لەهەوڵی گواستنەوەی نەوتدا بوو بۆ سوریا، وەك پێشێلكاریەكی سزاكانی یەكێتی ئەوروپا لەسەر دیمەشق.

ئەم كردەوەیەی بەریتانیا بووە مایەی توڕەیی تاران، و فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران محسن رەزایی لە تویتێكدا وتی : ئەگەر بەریتانیا كەشتیەكە ئازاد نەكات دەبێتە ‌ فەرز لەسەر دەسەڵاتدارانی ئێران دەست بەسەر كەشتیەكی نەوت هەڵگری بەریتانیدا بگرن.

دەربارەی هەڵوێستی بەریتانیا لە كاتی هەڵگیرسانی جەنگ لە نێوان ئەمریكا و ئێراندا، راپۆرتەكە ئاماژە بۆ لێدوانەكانی وەزیری دەرەوەی بەرتانیا دەكات كە وتبوی : تا ئێستا ئیران پابەندە بە رێككەوتننمامەی ئەتۆمی، لەبەرئەوە هیچ سزایەكی بەسەردا ناسەپێنرێت و لە مامەڵەكە ناكشێتەوە.

فشارەكانی واشنتۆن
نووسەر وای دەبینێ، سەرەرای فشارەكانی واشنتۆن، بەریتانیا بە خێرایی لە ململانێكەدا ناگلێ لە پێناو بەهیزكردنی پەیوەندیەكانی لەگەڵ ئەمریكا، بەتایبەتی لە نەبوونی رووداوێكی گەورەی وەك 11ی سێپتەمبەر، پاشان سیاسەتی دەرەوە ئالۆزەو پەیوەست نیە بە كێشە تاكیەكانەوە. هەروەك چۆن واشنتۆن دەیەوێ بەرژەوەندی خۆی لە پێشچاو بگرێت، لەندەنیش بەرژەوەندییە تایبەتەكانی خۆی لا گرنگە.

راپۆرتەكە باسی پەیوەندی بەهێزو تایبەتی نێوان ئەمریكا و بەریتانیا دەكات بەوەی پشت بە كێشەی تاكێتی نابەستێت، بەلام بیرۆكەكان، رۆشنبیری، مێژوو، زمانی هاوبەش هەتا بەرژەوەندییە تێكپژاوەكان و نزیكەكانی نێوان هەردوو ولات وا ناكات پێویست بێت بەرژەوەندیەكانیان هاوتا بن.

سەرەرای ئەمانەش، ئەمریكاو بەریتانیا رووبەرووی كێشەی ناوخۆیی پڕ لە مەترسی دەبنەوە و وایان لێ دەكات فشارەكانیان خاو بكەنەوە و خۆیان لە جەنگی ئێران لابدەن.

لە نێو بەریتانیادا هیچ سەكردایەتیەكی نوێ، متمانە بەدەست ناهێنێت بۆ سەركێشی كردنێكی نوێ لە رۆژهەلاتی ناوەڕاست بۆ پاراستنی پەیوەندییە تایبەتەكان لەگەڵ ئیدارەی ئەمریكا كە ئێستا لە رووبەرووبونەوە دایە لەگەل ویستی دیموكراتەكان بۆ كۆتایی پێهێنانی سەرۆكایەتی ترامپ؛ جا لە رێگەی دەست پێ لەكاركێشانەوە بێت یان هەلبژاردنەوە.

لەلایەكی ترەوە، و لەگەڵ چالاككردنی بنكەی دیموكراتیەت لە هەڵبژاردنە سەرەتاییەكاندا، ویلایەتی دووەمی ئیدارەی ترامپ لە لەرزیندایە، لەلایەكی ترەوە پێناچێت ئەمریكا بیەوێ ململانێكە توند بكات و بە هاوسەنگی هێزەكان لە رۆژهەلاتی ناوەڕاستدا بچێتەوە.

راپۆرتەكە بەوە كۆتایی هاتوە، پێویستە لەسەر ترامپ و سەرۆكی ئایندەی وەزیرانی بەریتانیا بەباشی بیربكەنەوە پێش هەڵكشانی ئالۆزیەكان لەگەڵ ئێران بۆ قۆناغی جەنگ، چونكە تا ئێستاش یادەوەری و برینەكانی جەنگی عێراق، كراوەن.

سەرچاوە: Arab24
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا