شارپرێس:
یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدی ئیسپانی توانی ئه‌و پاره‌یه‌ی ده‌ستبكه‌وێته‌وه، كه له كڕینی ئیدین هازاردی به‌لجیكی و یاریزانی یانه‌ی چێڵسی خه‌رجیكردبوو.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ڕۆژنامه‌ی ئاس، ڕیاڵ مه‌درید ئه‌و 100 ملیۆن یۆرۆیه‌ی ده‌ستكه‌وته‌وه، كه بۆ كڕینی هازارد له‌چێڵسی خه‌رجیكردبوو، ئه‌ویش به‌فرۆشتنی چه‌ند یاریزانێك.
ڕۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، به‌فرۆشتنی مارۆكۆس یۆرێنتی به ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید ڕیاڵ مه‌درید 30 ملیۆن یۆرۆ، به ڕۆیشتنی دی تۆماس بۆ به‌نفیكا 20 ملیۆن یۆرۆ، هه‌روه‌ها به‌فرۆشتنی ماتیۆ كۆفاسیچ به چێڵسی 45 ملیۆن یۆرۆی ده‌ستكه‌وتوه.
ڕ . ج