شارپرێس:
یانه‌ی ئارسیناڵی ئینگلیزی ده‌یه‌وێت هه‌ردوو یاریزانی ڕیاڵ مه‌درید، ڤاسكێز و ماریانۆ دیاز بۆ ڕیزی یانه‌كه‌ی بگوازێته‌وه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ڕۆژنامه‌كانی به‌ریتانیا، ئیداره‌ی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید ده‌یه‌وێت ڤاسكێز به بڕی 40 ملیۆن یۆرۆ و دیاز به 20 ملیۆن یۆرۆ بۆ ڕیزی یانه‌كه‌ی بگوازێته‌وه.
ڕۆژنامه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌شداوه، هه‌ردوو یاریزانه‌كه له‌ده‌ره‌وه‌ی پلانی زه‌ینه‌دین زێدانی ڕاهێنه‌ری ڕیاڵ مه‌دریدن، بۆیه پێده‌چێت یانه‌كه‌یان ئاسان ده‌ستبه‌رداریان ببێت.
ڕ . ج