شارپرێس:
دوو سەرچاوەی باوەڕپێکراو رایانگهیاند، ئەمریکا بڕیاریداوە لە ئێستادا سزا نەسەپێنێت بەسەر محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێراندا، ئەمەش ئاماژەیەکە بۆ ئەوەی ئەمەریکا پێدەچێت دەرگاکە بەکراوەیی بەجێبهێڵێت.
دوو سەرچاوەی باوهڕپێكراو به ئاژانس-ی رۆیتهز هۆکاری دیاریکراویان نەدا بۆ بڕیارەکە کە دوای دوو مانگ لە گرژییەکانی نێوان ئەمەریکا و ئێران دێت بەهۆی هێرشەکانی سەر کەشتیە نەوت هەڵگرەکان لە کەنداو و خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئەمەریکی لەلایەن ئێرانەوە کە سەرۆک ترامپی ناچار کرد فەرمان دەربکات بۆ لێدانی ئێران، بەڵام لە دوایین ساتەکاندا پاشگەزبۆوە لەو بڕیارە.
وەزیری خەزێنەی ئەمەریکا لە 24 ی مانگی شەشدا وتی لەم هەفتەیەدا زەریف دەخرێتە لیستی ڕەشەوە، ئەمەش هەڵوێستێکی سەیر بوو چونکە ئەمەریکا پێشتر ئەو جۆرە بڕیارانە ئاشکرا ناکات تاوەکو ڕێگە نەدات بەو کەسەی کە سزاکەی بەسەردا دەسەپێنرێت سەرمایەکانی بگوازێتەوە بۆ دەرەوەی سیستمی تایبەتی دادی ئەمەریکی.
ه.م