شارپرێس:
هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی ئەمریكا دوای 16 مانگی دیكە لەیەنایەری 2020 دەست پێدەكات، لە ئێستاوە 20 لە پاڵێوراوە دیارەكانی دیموكراتەكان لە كێبڕكێدان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پاڵێوراوی كۆمارییەكان، كە دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئێستایە.
دۆناڵد ترامپ لەئێستا بووەتە مەتەڵێكی گەورە. ڕای باو ئەوەیە لە هەموو سەرۆكەكانی دیكەی ئەمریكا زیاتر جێگەی مشتومڕ و دەمەتەقێیە، بە تایبەتیش لە لایەن میدیای سەرەكییەكانی ئەمریكای وەك CNN و ABC و NBC ، ڕۆژنامەی نیویۆڕك تایمز، ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست.
هەندێك لە گەورە دبلۆماتكارە ئەمریكی و بیانییەكان كۆكن لەگەڵ ئەو بۆچوونە نەرێنییەی سەبارەت بەترامپ گەڵاڵە بووە.
لەو ماوەیەش هەڵسەنگاندنی باڵوێزەكەی بەریتانیا دزەی پێكرا، كە دەڵێتك كۆشكی سپی لە سایەی حوكمڕانی ترامپدا بەدەست نالێوەشاوەیی و پاشاگەردانییەوە دەناڵێنێت.
سەرباری ئەوەش، هێشتا ترامپ خاوەن بنكە جەماوەرییەكەی خۆیەتی، بەڵكو لەو ماوانەی دوایدا ڕێژەی پشتیوانییە جەماوەرییەكەی لە 37% بەرزبووەتەوە بۆ 44%، ئایا هۆكار چییە؟
چەند هۆكارێك هەن بۆ سەركەووتوویی ترامپ
لاوازی ئۆپۆزسیۆنی دیموكراتەكان كە نەیتوانی لەگەڵ بنكە جەماوەرییەكەی سپیپێستەكان و مەسیحییه ئەرسەدۆكسەكان لە پەیوەندی دابێت. نەشیانتوانی تۆمەتی تێوەگلانی لەگەڵ ڕوسیادا بسەلمێنن، ئەمەش متمانەداری دیموكراتەكانی كەمكردۆتەوە.
سەرنجڕاكێشی دروشمی "ئەمریكا مەزنە و هەمیشە یەكەمە" بە تایبەتیش لەوەی پەیوەستە بەو وەستاندنی ئەو پارەیەی ئەمریكا لە پێناو پاراستنی ئەوروپا و یابان خەرجی دەكرد، لە سەرێكی دیكەشەوه، گەنجینەكانی ئەمریكا بە هۆی فرۆشتنی چەك و وەبەرهێنانەكانەوه پڕبوون لە پارە ، هەروەك كە قەتەر هەفتەی پێشوو كردی، كاتێك میرەكەی سەردانی واشنتۆنی كرد.
شەعبەویەت، واتە قسەكردن لەگەڵ ڕەمەكە گشتییەكەی خەڵك و كەم خوێندەوارەكان، ئەمانە بنچینەی پشتیوانییەكەی تڕەمپن، بە تایبەتیش لەوەی پەیوەستە بە كۆچكردنی بۆ ئەمریكا و گۆمانخستنەسەر ئەوانەی سپی پێست نین. لەو ماوەیە تڕەمپ هێرشی كردە سەر چەند كۆنگرسمانێك كە سپی پێست نین، یان لە كەمینە ئیسپانییەكانن، داواشی لێكردن بگەڕێنەوە ووڵاتەكانیان كە پڕن لە تاوانكاری و چاكسازی تێدا بكەن. پێگەی ئەلەكترۆنی: موستەقبەل
وەرگێران: لوقمان حاجی قادر
