بۆ به‌ر ده‌ستى به‌ڕێزان:
- ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى هه‌رێمى كوردستان.
- یه‌كێتى دادوه‌رانى هه‌رێمى كوردستان.
- ئه‌ندامانى لیژنه‌ى یاسایى په‌رله‌مانى كوردستان.
ڕه‌شنووسى پرۆژه یاساى (دادگاى باڵاى هه‌رێمى كوردستان) به‌مه‌به‌ستى گفتوگۆ ودارشتنى دوا ده‌قى پرۆژه‌یه‌كى یاسایى و ناردنى بۆ په‌رله‌مانى كوردستان به مه‌به‌ستى ده‌رچواندنى له سه‌ره‌تاى وه‌رزى یاسایى په‌رله‌مانى كوردستان سه‌ره‌تاى مانگى سبته‌مبه‌رى 2019 .
پرۆژه یاساى
(دادگاى بالأى هه‌رێمى كوردستان )
به‌شى یه‌كه‌م
( ناساندن و پێكهاته‌ى دادگا)
مادده 1 : به پێى ئه‌م یاسایه، دادگاى بالڵاى هه‌رێمى كوردستان داده‌مه‌زرێت، باره‌گاكه‌ى له هه‌ولێرى پایته‌خت ده‌بێت، به‌رزترین ده‌سته‌ى دادوه‌رییه له ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى هه‌رێمدا، خاوه‌نى كه‌سێتى مه‌عنه‌وى وسه‌ربه‌خۆیى دارایى خۆیه‌تى.
مادده 2: دادگاى باڵا دادگاى بابه‌تیى و یاساییه ( محكمه موچوع وقانون ) له یه‌ك كاتدا، سه‌روه‌رى دادگاى باڵا سه‌رتاسه‌رى هه‌رێمى كوردستان، به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى گه‌لى كورد له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم ده‌گرێته‌وه ئه‌وه‌نده‌ى په‌یوه‌ستداره به به‌رژه‌وه‌ندى گشتى و باڵاى هاوڵاتیانه‌وه.
مادده 3: دادگا له سه‌رۆكێك و 8 ئه‌ندام پێكدێت، له په‌رله‌مانى كوردستان متمانه وه‌رده‌گرن له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى هه‌رێم، هه‌مان ئه‌نجومه‌نى په‌یڕه‌وى تایبه‌ت به‌و دادگایه داده‌نێت و ڕێنمایى تایبه‌ت به شێواز ومه‌رجه‌كانى ئه‌ندامێتى مافه‌كانیان و ده‌ستبه‌كار بون وجێگرتنه‌وه‌ى سه‌رۆك و ئه‌ندامانى دادگا دیارى ده‌كات، هه‌روه‌ها ژماره‌ى شاره‌زا و ڕاوێژكاره‌كانى ئه‌و دادگایه.
مادده 4: ئه‌ندامانى دادگا سوێندى یاساى به‌ر له ده‌ستبه‌كاربونیان له‌به‌رده‌م سه‌رۆكى هه‌رێمدا ده‌خۆن ، به‌م شێوه‌یه : (( ..............))
به‌شى دووه‌م
(ده‌سه‌ڵات و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانى دادگا)
مادده 5: ده‌سه‌ڵاته‌كانى دادگاى باڵاى هه‌رێم ئه‌مانه‌ن:
یه‌كه‌م: ڕاستاندن و به‌ركار كردنى یاسا فیدرالییه به‌ركاره‌كان ، له هه‌رێمى كوردستاندا.
دووه‌م: ڕاستاندن و به‌ركاركردنى بڕیاره‌كانى دادگاى فیدرالى باڵاى عیراق ، له هه‌رێمى كوردستاندا.
سێیه‌م: ڕاستاندن وپه‌سه‌ندكردنى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسییه گشتییه‌كان له هه‌رێمى كوردستاندا.
چواره‌م: په‌سه‌ند كردنى ده‌ستوورى هه‌رێمى كوردستان وچاودێرى كردنى جێبه‌جێكردنى ده‌ستوور له لایه‌ن هه‌ردوو ده‌سه‌ڵأتى یاسادانان و جێبه‌جێكردن له هه‌رێمدا.
پێنجه‌م: بینین وبڕیاردان له‌و تانانه‌ى له بڕیار ویاسا و ڕێسا وڕێنماییه ده‌رچوه‌ه‌كان له په‌رله‌مانى كوردستان و دامه‌زراوه‌كانى حكومه‌ت و سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم ، ده‌درێن له لایه‌ن هاوڵأتیان و كه‌سێتییه مه‌عنه‌وییه‌كانى هه‌رێم و عیراق.
شه‌شه‌م : یه‌كلاییكردنه‌وه‌ى ئه‌و كێشانه‌ى هه‌رێمى كوردستان لایه‌نه تیایدا به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵأته فیدراڵییه‌كانى عیراق.
حه‌وته‌م : یه‌كلاییكردنه‌وه‌ى كێشه‌كانى نێوان سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم وپاریزگاكانى هه‌رێم.
هه‌شته‌م: یه‌كلاییكردنه‌وه‌ى كێشه‌كانى نێوان پاریزگاكانى هه‌رێمى كوردستان.
نۆیه‌م: یه‌كلاییكردنه‌وه‌ى ئه‌و داوایانه‌ى سه‌رۆكى په‌رله‌مان و سه‌رۆكى هه‌رێم و سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و وه‌زیره‌كان وپه‌رله‌مانتاران لایه‌نن تیایدا، له هه‌ر چه‌شنه داوایه‌كى یاساییه‌وه بێت.
ده‌یه‌م: یه‌كلاییكردنه‌وه‌ى ڕاده‌ى ڕه‌وایى ویاسایى بوونى هه‌ر بڕیار ویاسا و ڕێسا و ڕێنماییه‌كى ده‌رچوو له هه‌ر لایه‌نێكى ناو هه‌رێم و عیراق و ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم، په‌یوه‌ستدار به هاوڵاتیانى هه‌رێم وبه‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان .
یازده‌یه‌م: روونكردنه‌وه و شیكردنه‌وه‌ى هه‌ر بڕیارێك كه له لایه‌ن ئه‌م دادگایه‌وه ده‌رده‌چێت بۆ كه‌س و لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار به بابه‌تى بڕیاره‌كان له‌سه‌ر داواى خۆیان.
مادده 6: په‌نابردنه به‌ر دادگا مافی كه‌سه (سروشتى و مه‌عنه‌وى) یه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و ده‌وڵه‌تى پارێزگاكانى عیراقه .
مادده 7:
ده‌بێت ده‌سه‌ڵأتى دادوه‌رى ڕێساى و ڕێنمایى تلیبه‌ت به تۆماركردنى داواى یاسایى، به‌رامبه‌ر سه‌رۆكى په‌رله‌مان و سه‌رۆكى هه‌رێم و سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و وه‌زیره‌كان و په‌رله‌مانتاران، ده‌ربكات، به شێوه‌یه‌ك هاوچون بێت له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانى یاساى دادبینى شارستانى به‌ركار و هاوشێوه‌ى ئه‌و ڕێكارانه بێت كه به‌رامبه‌ر دادوه‌ران ده‌گیرێته‌به‌ر له‌و یاسایه‌دا.
به‌شى سێیه‌م
( پێكهاتن وبڕیاره‌كانى دادگا )
مادده 8: سه‌رۆكى دادگا، كاتى پێكهاتنى دادگا دیاریده‌كات به بانگهێشت كردنى ئه‌ندامان به‌ر له 48 كاتژمێر و به‌ئاگاداركردنه‌وه‌یان له بابه‌تى دانیشته‌كه و به‌ڵگه په‌یوه‌ستداره‌كان.
مادده 9:
یه‌كه‌م : دادگا به ئاماده‌بوونى سه‌رۆك و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانى پێكدێت، و بڕیاره‌كان به زۆرینه‌ى دوو له‌سه‌ر سێى ئه‌ندامان یه‌كلاییده‌كرێنه‌وه.
دووه‌م: بڕیارى په‌سه‌ندكردنى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسییه گشتییه‌كان به كۆى ده‌نگى ئه‌ندامانى دادگا ده‌بێت .
مادده 10: بڕیاره‌كانى دادگاى باڵا كۆتایین وبه‌ركارن له ڕۆژى ده‌رچونیانه‌وه، وپابه‌ندكارى سه‌رجه‌م لایه‌ن و كه‌سه‌كانه له‌سه‌رتاسه‌رى هه‌رێمى كوردستان و عیراقدا.
مادده 11: كاره‌كانى ئه‌م دادگایه به ڕه‌چاوكردنى یاساى ده‌سه‌ڵأتى دادوه‌رى له هه‌رێمى كوردستان– عیراق ژماره 23 ساڵى 2007 و یاساى دادبینى شارستانى ژماره 83 ساڵى 1969 ویاساى بنه‌ما دادگه‌رییه سزاییه‌كان ژماره 23 ساڵى 1971 ویاساى سه‌لماندن ژماره 107 ساڵى 1979 ، و هه‌ر یاسایه‌كى په‌یوه‌ستدار به كارى ئه‌م دادگایه.
مادده 12: ده‌بێت یاساى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى له هه‌رێمى كوردستان – عیراق ژماره 23 ساڵى 2007 هه‌مواربكرێته‌وه به‌و شێوه‌یه‌ى له‌گه‌ڵ ئه‌م یاسایه ناكۆك نه‌بێت. وبه‌ركاربوونى ئه‌م یاسایه ڕاناگیرێت له‌سه‌ر ئه‌و هه‌مواركردنه.