هەڵوێستەكانی ئێران نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەرزدەكاتەوە

جیهان

23/07/2019‌ 470 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هەڵوێستەكانی لایەنی ئێرانی، بووەتە هۆی بەرزكردنەوەی نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی 79 سەنت بەرێژەی 1.3% بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی 63.26 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكا، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، 59 سەنت بەرێژەی 1.1% بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 56.22 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەڵوێستەكانی ئێران پەیوەندی بەدەستبەرداگرتنی كەشتییەكی نەوتی بەریتانیا لەئاوەكانی كەنداو هەیەو جەخیش دەكاتەوە، چاودێری كەشتییەكانی ئەمریكا لەو ناوچانە دەكاتەوە.

هـ ـ ح