شارپرێس:
ڕۆژنامه‌یه‌كی ئیسپانی هه‌واڵێكی ناخۆشی بۆ هانده‌رانی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید پێیه‌و ده‌ڵێت، بۆ وه‌رزی داهاتوو یانه مه‌دریدییه‌كه هیچ شۆڕشێك ئه‌نجامنادات.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید پێنج یاریزانی بۆ یانه‌كه‌ی گواستوه‌ته‌وه كه دیارترینیان ئیدین هازاردی به‌لجیكییه، به‌ڵام ڕۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانی ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، زه‌ینه‌دین زێدانی ڕاهێنه‌ری ڕیاڵ مه‌درید هیچ شۆڕشێك بۆ وه‌رزی داهاتوو له‌یانه‌كه‌ی ئه‌نجام نادات.
ڕۆژنامه‌كه باسی له‌وه‌شكردوه، پێكهاته‌ی ڕیاڵ مه‌درید بۆ هه‌ردوو یاریی ئاماده‌كاریی له‌گه‌ڵ ئارسیناڵ و بایرن میونشن ئه‌وه‌ی سه‌لماند، كه جگه له‌هازارد هیچ شتێكی دیكه له‌ڕیاڵ مه‌درید نوێ نییه.
ڕ . ج