شارپرێس:
به‌هۆی گرژییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه نرخی نه‌وت له‌بازاڕه‌كانی جیهاندا به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی نرخی نه‌وتی برێنت له‌بازاڕه‌كانی جیهان گه‌یشته 63 دۆلار و 46 سه‌نت، به‌وه‌ش له‌چه‌ند كاتژمێرێكدا به‌راورد به نرخی پێشووی 0.3% به‌رزبوه‌ته‌وه.
هاوكات نرخی نه‌وتی ته‌كساس گه‌یشته 56 دۆلار و 20 سه‌نت كه 0.25% به‌راورد به شه‌وی ڕابردوو نرخه‌كه به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینیوه.
فشاره‌كانی سه‌ر بازاڕی نه‌وت كه به‌هۆی گرژییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه دروستبووه، هه‌روه‌ها شه‌ڕی ئابووری ئه‌مریكا و چین هۆكاری سه‌ره‌كین له‌به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت.
ڕ . ج