قــاســم ســـلــێــمـــانی گــۆڕانــكــاری لــەتــۆڕی دارایــی ئــێــران لــە عــێــراق دەكــات

عیراق

28/07/2019‌ 1817 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
قاسم سلێمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران گۆڕانكاری نوێ لەسەركردایەتی كادرو كاركەرانی (لیژنەی نۆژەنكردنەوەی شوێنە پیرۆزەكان) لەعێراقدا دەكات، كە لەنێو تۆری ئەمنی‌و دارایی هەژموونی ئێران لەعێراقدا كاردەكەن و لەهەمان كاتدا بەشێكن لەو تۆڕەی خۆیان لەسزاكانی ئەمریكا لادەدەن.

بەگوێرەی ئاژانسی فارسی سەر سوپای پاسداران، قاسم سلێمانی دوو لەئەفسەرەكانی سوپای پاسداران و لە هەمان كاتدا لەدایكبووی پارێزگای كرمانی لە نێو تۆڕەكەدا دامەزراندووە. 

واتە بەگوێرەی گۆڕانكارییە نوێیەكان سلێمانی سەرۆك شارەوانی پێشووی كرمان محەمەد جەلال مئابی كردووەتە بەرێوەبەری لیژنەی نۆژەنكردنەوەی شوێنە پیرۆزەكان، ئەوەش لەعێراق لە جێگای حەسەن بلارك، كە وەك راوێژكارو یاریدەدەری تایبەت لە عێراق بۆ ئیدارەدانی تۆڕی دارایی ئێران دایمەزراندووە.

هەژموونی ئێران
لە ساڵی 2003ەوە ئێران هەژموونی خۆی لە پەنای ئەم لیژنەیەوە بەڕێوەدەبات، كە لەژێر رێنماییەكانی رابەری باڵا عەلی خامنەییدا دایانمەزراندووە، 

كاری ئەو لیژنەیە لەو كاتەدا لەژێر چاودێری هێزی قودسدا بەڕێوەچووەو ئەویش بە راستەوخۆ پەیوەندی لەگەڵ نووسینگەی رابەردا هەبووە.

حەسەن بلارك یەكێك بووە لەنزیكەكانی سلێمانی، بۆ ماوەی 15 ساڵ بارەگای سەرەكی لیژنەی نۆژەنكردنەوەی شوێنە پیرۆزەكانی عێراقی بەڕێوە بردووە، بەوەی چالاكی گەشەیی و ئایینی و بیناسازی گرتووەتەوە  لە عێراق.

لیژنەكە لەشارە عێراقییە جیاوازەكاندا چالاكی ئەنجامداوە لەنێویاندا نەجەف و كەربەلا، كە مەزارگە سەرەكییەكانی شیعەی تێدایە، سەرەرای ئەوەش نووسینگەی لە سوریادا هەیەو كارەكەی بریتییە لەدووبارە نۆژەنكردنەوەی مەزارگە شیعییەكان لەو وڵاتە.

بەگوێرەی هەندێك لە مەزەندەكان نزیكەی 3000 هەزار كەسی ئێرانی لەفەرمانبەرانی سوپای پاسداران و میلشیاكانی بەسیج لەو دامەزراوەو لیژنەیەدا كار دەكەن.

دامەزراوەی دارایی و گەندەڵی
بلارك و كوڕەكەی وەك هەنگاوی یەكەم دامەزراوەی (یغانە انجیشە سرمایە) یان لە ساڵی 2009 دا دامەزراند بۆ دروستكردنی پرۆژەی دارایی قاسم سلێمانی، دامەزراوەكە ژمارەیەكی زۆر كۆمپانیا لە خۆ دەگرێت، لە نێویاندا كۆمپانیای دروست كردنی ئۆتومبیل و هاوردەكردنی كەلوپەل و كۆمپانیای بەرهەمی خۆراكی و پەلەوەر و كەل و پەلەكانی جوانكاری.

پاش ماوەیەك بلارك و كوڕەكەی سەرجەم ئەو كۆمپانیایانەیان رادەستی كۆمەڵەی كۆمپانیاكانی سوپای پاسدارانی دارایی (یاس)، كە پاش ئاشكرابوونی دەركەوت لە ساڵی 2018 لە گەندەڵییەوە تێوە گلاوە لە ئێران. 

حەسەن بلارك وەك راوێژكاری جێگری سەرۆكی ئێران ئیسحاق جیهانگیری بۆ ماوەی چەند مانگێك لە ساڵی 2016 كاری كردووە.

بودجەی ساڵانە
بە گوێرەی رادیۆی فەردای فارسی لە براگی پایتەختی چیك، بلارك لە راپۆرتێكی مانگی ئاداری 2016 ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە بودجەی ساڵانەی لیژنەی نۆژەنكردنەوەی شوێنە پیرۆزەكان گەیشتووەتە 500 ملیار تمەن (نزیكەی 120 ملیۆن دۆلار)، سەرەرای ئەوەی بارەگای سەرەكی هەڵساوە بەجێبەجێكردنی پرۆژەیەك بە بەهای 3000 ملیار تمەن (720 ملیۆن دۆلار) لە ماوەی شەش ساڵی رابردوودا. 

ئەو پرۆژانەش بریتین ‌ 150 پرۆژەی سەرەكی‌ لە عێراق و سوریا و بەڵگەیە لەسەر فراوانی  و بەربڵاویی چالاكییەكانی  بارەگای سەرەكی.

لایەنە جیاوازەكانی سوپای پاسداران ململانێی یەكتری دەكەن بۆ سوودوەگرتن لەو پرۆژانە، بە شێوەیەك بارەگای سەرەكی لیژنەی شوێنە پیرۆزەكان پرۆژەیەكی بەبڕی 580 ملیۆن دۆلار لە نیسانی 2016 دا دەستكەوتووە، بەڵام دابەشی كردووە لەگەڵ بارەگای (خاتم الانبیا)، كە هەماهەنگی كردووە لەگەڵ پرۆسەكانی سوپای پاسداران و هێزە چەكدارەكان. 

پرۆژەكانیش چالاكی ئایینی و گەشت و گوزار دەكرێتەوە وەك ئوتیل و چێشتخانەو دووكانی گەورە لە پاڵ مەزارگەكاندا، و وا دەكات پارەیەكی زۆر كۆبكاتەوە، لەهەمان كاتدا بارەگای سەرەكی ساڵانە دەیان هەزار دۆلاری دەست دەكەوێت لە میانی بەخشین و دیاری و یادگاریەكاندا.

دیارە لەهەمانكاتدا ژمارەیەكی زۆر لە هاووڵاتیانی ئێران بەرماڵێكی بەنرخی فارسی دەكڕن‌و دەیبەخشن بە شوێنە پیرۆزەكانی عێراق، لیژنەكە لە هەندێك كاتدا لە مەزارگەی ئیمامەكاندا دەیانخاتە روو، جارێكی تریش دەیگەڕێنێتەوە بۆ ئێران بەنرخێكی گرانتر دەیفرۆشنەوە و پارەكە دەكەنە سەر حسابی دامەزراوەكە.

بارەگای نۆژەنكردنەوەی مەزارگە پیرۆزەكان لە عێراق تۆڕێكی فراوان لە ئێران و عێراق بەرێوەدەبات بۆ ئەنجامدانی رێكاری مامەڵەكان.

وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا