دیبالا چارەنووسی خۆی یەكلادەكاتەوە

وەرزش

29/07/2019‌ 335 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پاولۆ دیبالای ئەرجەنتینی‌و یاریزانی یانەی یۆڤانتۆس چارەنووسی خۆی لەیانە ئیتالییەكە یەكلاكردەوە.

بەپێی سەرچاوەكان، دیبالا خواستی ئەوەی هەیە لەیانەی یۆڤانتۆس بمێنێتەوەو روو لەهیچ یانەیەكی تر نەكات، وەك ئەوەی میدیاكان باسی دەكەن.

هەر بەپێی سەرچاوەكان، دیبالا جەختیكردووەتەوە، كە نایەوێت لەیانەی یۆڤانتۆس بڕوات‌و دەشیەوێت پارێزگاری لەپێگەی خۆی لەپێكهاتەی سەرەكی یانەكەی بكات.

ئەمە لەكاتێكدایە، چەند میدیایەك بڵاویانكردەوە، كە دیبالا دەیەوێت لەیانەی یۆڤانتۆس بڕوات‌و روو لەیانەیەكی تر بكات، كە چەند یانەیەك خواستیان بۆ كڕینی ئەو یاریزانە هەیە.

هـ ـ ح