ئەڵمانییەكان لەساڵێكدا ١،٧ ملیار یۆرۆ لەكرینی ئایسكرێم خەرجدەكەن

هەمەڕەنگ

01/08/2019‌ 388 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لێكۆڵینەوەیەكی نوێ ئەوەی ئاشكراكردووە، كە ئەڵمانییەكان لەساڵیكدا ١،٧ ملیار یۆرۆیان لەكڕینی ئایسكریم خەرج كردووە .

پێگەی تەلەفزیۆنی هەواڵیی  "ئێن تی ڤی" لێكۆڵینەوەیەكی كۆمپانیای "نیڵسن" بۆ لێكۆڵینەوەكانی بازاڕ گواستووەتەوە، ئەڵمانییەكان لەمانگی حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٨ تا ئایاری ساڵی ٢٠١٩ نزیكەی ١،٧ ملیار یۆرۆیان لە فرۆشگاكانی ماددە خۆراكییەكان خەرجكردووە بۆ دەستكەوتنی ئەو جۆرانەی ئایسكرێم، كە دڵخوازی خۆیانە ، كە دەكاتە ٢١،٢٥ یۆرۆ بۆ هەر تاكێك .

لێكۆڵینەوەكە ئاماژەی بۆ ئەو بڕە ئایسكرێمە كردووە، كە ئەڵمانییەكان بەكاریانهێناوە لەماوەی ١٢ مانگدا، كە نزیكەی ٥٠٩ ملیۆن لیتر بووە .

پێگەكە لەسەر زاری ساشا كۆشلەر، پسپۆری ئایسكرێم لە كۆمپانیای "نیڵسن" گواستوویەتییەوە، بەرزبوونەوەی پلەی گەرما لەهاوینی رابردوو هۆكاری ئەوە بووە، كە رێژەیەكی زۆر ئایس كرێم بەكارهاتووە.

كۆشلەر دەڵێت: لەكاتێكدا جۆرە كلاسیكییەكانی ئایس كرێم وەك كالفانیلیا و شۆكۆلاتە هیشتا هەر دڵخوازی خەڵكن ، بەلام جۆرەكانی تری وەك مەسكەربۆن و كرامیلی خوێكراو و زەنجەبیل داواكارییەكی زۆریان لەسەرە ".

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی