ڤیدیۆ.. ئۆتۆمبیلی ASXی نوێ‌ لەكۆمپانیای میتسۆبیشی

جیهان

03/08/2019‌ 601 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای "میتسۆبیشی" ژاپۆنی نموونەیەكی نوێی ئۆتۆمبیلی ASX نمایشكرد، كە بۆ بازاڕەكانی ئاسیاو ئەفریقاو ئەوروپایە.

كۆمپانیای "میتسۆبیشی" بەهاوبەشی Dynamic Shield ئۆتۆمبیلەكەی دیزاینكردووە، كە دیزاینێكی جوانی هەیەو تەواوی پێشەوەی كرۆمەو لایتەكانی بەسیستەمی LED كاردەكات‌و تایبەتمەندی X هەیە.

ئۆتۆمبقیلەكە پێنج كەس دەگرێت‌و لەرووی ناوەش دیزانێكی جوانی هەیەو شاشەیەكی گەورەی بە قەبارەی 8 بۆس هەیەو سیستەمی دیاریكردنی خێرایشی بۆ دانراوە.

بزوێنەری ئۆتۆمبیلەكە هێزی 150 ئەسپی هەیە، لەگەڵ سیستەمی هەڵسوڕێنەری چواری، كە بە دە چركە خێراییەكەی لە 0 بۆ 100 كلم/سەعات بەرز دەبێتەوەو شەش گێڕی ئۆتۆماتیكشی هەیە.

هـ ـ ح