شارپرێس:
كۆمپانیای گوگڵی ئەمریكی، بەرنامەی Android Autoی خستە كار، كە تایبەتە بە ئۆتۆمبیل.
بەرنامەكەی كۆمپانیای گوگڵ وەك بەرنامەیەكی تایبەت بۆ سەر شاشەی ئۆتۆمبیلەكان دروست كراوە، كە چەندین ئەپی تایبەتی بۆ بەكارهێنەر تێدایە، بەتایبەتی ئەو ئەپانەی تایبەتن بەنەخشەی هاتووچۆ.
هەروەها بەرنامەكە بەشێوەیەك دیزاینكراوە بەكارهێنەری بەئاسانی سوودی لێوەربگرێتو بتوانێت ئەوەی دەیەوێت بەشێوەیەكی خێرا بەدەستی بهێنێت.
بەرنامەی Android Auto چەند ئەپێكیشی تێدا تایبەتە بە شوێنە گشتیو گەشتیارییەكان دەتوانرێت سیستەمی دەنگیشی تێدا كار بكرێت، بۆ ئەوەی بەكارهێنەر لەرێگەی دەنگەوە سوودی لێوەربگرێت.
هـ ـ ح