شارپرێس:
لە یاری كۆتایی جامی قەڵغانی خێرخوازی یانه‌ی لیڤەرپوڵ و مانچستەرسیتی رووبه‌ڕووی یه‌كبوونه‌وه و یانه‌ی مانچستەرسیتی توانی به‌لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه یاریه‌كه بباته‌وه.
له گێمی یه‌كه‌می یاریه‌كه‌دا و له خوله‌كی 12دا رەحیم ستێرلینگ، ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی مانچسته‌رسیتی گۆڵی پێشكەوتنی بۆ یانەكه‌ی تۆماركرد‌و ئه‌و گێمه به‌و ئه‌نجامه كۆتاییهات.
له گێمی دووه‌میشدا لێڤەرپوڵ زۆر هەوڵیدا ئه‌نجامه‌كه یه‌كسانبكاته‌وه و سه‌رئه‌نجام له خوله‌كی 78 دا جویل ماتب گۆڵی بەرامبەری بۆ لیڤەرپوڵ تۆماركرد‌و بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كه په‌نابرایه به‌ر لێدانی سزا.
له‌میانی لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌كه‌دا كوڕانی یانه‌ی مانچسته‌رسیتی توانیان به پێنج گۆڵ به‌رامبه‌ر به چوار گۆڵ له كوڕانی لیڤه‌رپوڵ ببنه‌وه.
ه.م