شارپرێس:
ماڵپه‌ری دوربینی نزیك له مه‌لا كرێكار بڵاویكرده‌وه، دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه له‌بابه‌تی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی مه‌لا كرێكار دانیشتنی ئه‌نجامداوه‌و دادوه‌ر بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌ركردنی كرێكاری به‌باش زانیی له‌سه‌ر هه‌مان بڕیاری دادگای یه‌كه‌م؛ درێژه‌ی به هێشتنه‌وه‌یدا له ڕاگرتن (ته‌وقیف) بۆ چوار هه‌فته په‌سه‌ندكرد.
ماڵپه‌ری دوربین له هه‌واڵێكدا رایگه‌یاندووه، له هه‌شتی ئه‌م مانگه‌دا دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه له‌بابه‌تی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی مه‌لا كرێكار دانیشتنی ئه‌نجامداوه‌و دادوه‌ر بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌ركردنی كرێكاری به‌باش زانیی له‌سه‌ر هه‌مان بڕیاری دادگای یه‌كه‌م؛ درێژه‌ی به هێشتنه‌وه‌یدا له ڕاگرتن (ته‌وقیف) بۆ چوار هه‌فته په‌سه‌ندكرد.
راشیگه‌یاندووه، "برینیار مێلینك پارێزه‌ره‌كه‌ی مه‌لا كرێكار تانه‌ی له‌م بڕیاره‌داو پێی وابوو كه كرێكار هیچ مافێكی یاسایی نیه بۆ سه‌فه‌ركردن، چونكه نه‌خاوه‌نی ئیقامه‌یه‌و نه جنسیه‌ی ئه‌و وڵاته‌ی هه‌یه تا ڕابكات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا مه‌لا كرێكار له‌هه‌موو دادگاییه‌كانی دا ئاماده‌بووه، جگه له‌وه‌یش كرێكار كه‌سێكی دیار‌و ناسراوه‌و له هه‌ر شوێنێك ببیندرێت ده‌ناسرێته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌حوكمه‌كه‌ی ئیتاڵیادا خراوه‌ته لیستی تیرۆره‌وه یوئێن وای لێده‌كات كه نه‌توانێت بڕوات بۆ هیچ شوێنێك، بۆیه ناتوانێت ڕابكات، به‌م هۆكارانه بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌ركردنه‌كه‌ی به‌هه‌ڵه له قه‌ڵه‌مداوه".
رونیشیكردووه‌ته‌وه، "به‌ڵام دادوه‌ر وته‌كانی پارێزه‌ره‌كه‌ی مه‌لا كرێكاری ڕه‌تكردووه‌ته‌وه و هێشتنه‌وه‌ی په‌سه‌ندكردووه".
له‌باره‌ی پرسی ناردنه‌وه‌ی مه‌لا كرێكار ماڵپه‌ره‌كه ده‌ڵێت، "له ئێستادا دادگا خه‌ریكی تاوتوێكردنیه‌تی و هێشتا بڕیاری له‌سه‌ر نه‌داوه، دادگای یاسایی دووه‌م پێی ده‌وترێت (lagmannsrett) پێی وایه دادگای ناردنی مامۆستاكرێكار شه‌ش مانگ بخایه‌نێت، وه دوای بڕیاردان ده‌نێردرێت بۆ وه‌زاره‌تی دادی نه‌رویجی و بڕیاری كۆتایی له‌وێوه ده‌رده‌چێت".
دوای ئه‌وه‌ی مانگی رابردوو كرێكار له‌ماڵه‌كه‌ی خۆیدا ده‌ستگیركرا، كرێكار دووجار توانیویه‌تی په‌یوه‌ندی به‌خانه‌واده‌كه‌ی بكات، به‌ڵام پۆلیس ڕێگه‌ی نه‌داون كه به‌زمانی كوردی قسه‌بكه‌ن، به‌ڵكو به زمانی نه‌رویجی قسه‌یان كردووه، هه‌روه‌ها خانه‌واده‌ی مامۆستا كرێكاریش توانیویانه له ڕێی پارێزه‌كه‌یه‌وه سه‌ردانی بكه‌ن له زیندانی ته‌وقیفیه‌كه‌ی و له‌وێش هه‌م دیسان به كوردی ڕێگه نه‌دراوه كه قسه‌بكه‌ن و به‌نه‌رویجی قسه‌یه‌یان كردووه و پۆلیسێكیش به‌دیاریانه‌وه بوو هه‌موو قسه‌كانی نووسیوه‌ته‌وه".
ه.م