شارپرێس:
یانه‌ی پاریس سانجێرمانی فه‌ره‌نسی ئاماده‌یی نیشانداوه ده‌ستبه‌رداری نه‌یمار داسێلڤا بێت بۆ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه، به‌ڵام به مه‌رجێكی قورس.
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرته ڕۆژنامه‌وانییه‌كان، یانه‌ی پاریس سانجێرمان لاری نییه له‌وه‌ی نه‌یمار به به‌رشه‌لۆنه بفرۆشێت، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه له‌م سێ یاریزانه كۆتینیۆ، سامیدۆ و دێمبڵی، دوو یاریزانیان بداته پاریس سانجێرمان.
یانه فه‌ره‌نسییه‌كه له‌پاڵ ئه‌و داوایه‌شدا داواكارییه‌كی قورستری هه‌یه، ئه‌ویش پێدانی 100 ملیۆن یۆرۆیه له‌گه‌ڵ دوو یاریزانه‌كه‌دا له‌لایه‌ن به‌رشه‌لۆنه‌وه.
ڕ. ج