هازارد پێش یەكەم یاری ریاڵ مەدرید تووشی پێكان دەبێت

وەرزش

17/08/2019‌ 440 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئیدین هازاردی بەلجیكی‌و یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید پێش ئەنجامدانی یەكەم یاری لەخولی بەلجیكی تووشی پێكان بووە.

بەپێی یانەی ریاڵ مەدرید پێكانەكەی هازارد لەعەزەڵەكانی قاچیدایەو چاوەڕێی پشكینینەكان دەكەن، بۆ زانینی ئاستی پێكانەكەی.

هازارد لەم هاوینە پەیوەندی بەیانەی ریاڵ مەدریدەوە كرد، كە تائێستا هیچ یارییەكی فەرمی بۆ یانە مەدریدییەكە ئەنجامنەداوە.

لەئێستاشدا دیارنییە، كە ئایا هازارد لەیاری یەكەمی ریاڵ مەدرید لەخولی ئیسپانی بەشداری دەكات، یان نا، كە ئەمڕۆ شەممە ئەنجامدەدرێت.

هـ ـ ح