شارپرێس:
بەڵێ لەخەونەكەتدا سێكس كردووە، ئەمەش مانای ئەوە نییە شتێكی نائاساییە، چونكە توێژینەوەكان دەریدەخەن، زۆربەی خەڵك خەون بە سێكسەوە دەبینن.
بەپێی توێژینەوەكان لە ٪٨ لە شەودا پەیوەندی بە چالاكی سێكسیەوە هەیە، كە ئافرەتان و پیاوان وەك یەك ڕووبەڕووی ئەو ئەزموونە دەبنەوە.
توێژینەوەیەكی زانكۆی مۆنتیاڵ دەریخسووە، ئەنجامدانی سێكس لەزۆربەی حاڵەتەكاندا زیاتر بووە لەخەودا، جگە لەو حاڵەتەش كەسەكان ئەزموونی جۆری دیكەی وەك ماچكردنو خوەخراپەكان دەبینن.
خەون بینین بەسێكسەوە یاخود هەر خەونێكی دیكە نابێت بە هەند وەربگیرێتو ئەگەر هاتوو لە خەوەنەكە پەیوەندی بەسەر كۆی كارەكەت، یاخود باشترین هاوڕێكەتەوە هەبوو ئەوا مانای وان نییە لە ڕاستیدا دەتەوێت ئەوە ڕووبدات.
توێژینەوەكە ئاشكراشیكردووە، هەموو خەونەكان تەنانەت خەونی سێكسیش، پەیوەندیان بەو شتانەوە هەیە لە ژیانی ڕاستەقینەدا ڕوودەدەن، كە هەر كەسایەتییەك لە خەونەكەدا دەردەكەون پەیوەندی بەكەسایەتی خۆتەوە هەیە.
لان والاس ڕۆماننووس ڕوونیدەكاتەوە، كە كاتێك كەسێك لە خەونە سێكسییەكەت دا دەردەكەوێت مانای وانییە، كە لە ڕاستیدا ئەوەت بوێت، لەبری ئەوە دەكرێت خولیایەك هەیە بۆ كەسی بەرانبەر وەك (دڵسۆی ، نەرموونیانی)، بەڵام خۆت هێشتا دركت پێ نەكردووە.
لەگەڵ ئەوەش دەكرێت خەونی سێكسی (ئارەزویەكی نەهاتەدی بێت) بەرانبەر كەسێك، كە ژیانی ڕاستیدا ناتوانێت پێی بگەیت، بۆیە لە خەوندا ڕەنگدانەوەی هەیە.
وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل
