سكارلیت جۆهانسۆن گرانبەهاترینی ناو هونەرمەندانە

هەمەڕەنگ

25/08/2019‌ 594 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هونەرمەندی ئەمریكی سكارلێت جۆهانسۆن، نازناوی گرانبەهاترین هونەرمەندانی بۆ ساڵی دووەم لەسەر یەك بردەوە.

بەپێی گۆڤاری "فۆربس"، جۆهانسۆنی تەمەن 34 ساڵ 15.5 ملیۆن دۆلاری لەو داهاتە زیاتر لەمساڵدا دەستكەوتووە، لەچاو ساڵی 2018، كە بڕی 56 ملیۆن دۆلار بووە.

ئەو هونەرمەندە بەهۆی بەشداریكردن لەفیلمی "Avengers: Endgame" ئەو داهاتە زۆرەی بردووەتەوە، كە تەنیا بە بەشداری لەو فیلمە 35 ملیۆن دۆلاری كۆكردووەتەوە.

لەدوای ئەو هونەرمەندەش سۆفیا فرگارا، بە بەشداری لەفیلمی "Modern Family" داهاتی گەیشتووەتە 44.1 ملیۆن دۆلار.

لەپلەی سێیەمیش  ریس ویزرسبۆن، بووە، كە داهاتەكەی 35 ملیۆن دۆلار بووەو پلەی پێنجەمیش بۆ هونەرمەندی ئوستورالی نیكۆل كیدمان بووە بە 34 ملیۆن دۆلار داهات.

هـ ـ ح