وەزارەتى ناوخۆ بڕیارێک بۆ کارمەندانى ئاسایشى ناوخۆ دەردەکات

کوردستان

25/08/2019‌ 6929 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەپێى بڕیارێکى وەزارەتى ناوخۆى هەرێم ھەر پۆلیس و کارمەندیکی ئاسایش بروانامەی بەکالۆریۆسی ھەبێت دەتوانێت ببێتە ملازم.

وه‌زاره‌تى ناوخۆى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان لەنوسراوێکدا كه‌ واژووى ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیرى ناوخۆى بەمەبەستى رەخساندنى دەرفەت بۆ کارمەندى ناوخۆو ئاسایش بڕیاریداوە خولێکى راهێنانى سەربازى بۆ ئەو کەسانە بکاتەوە کە بڕوانامەی بە کالۆریۆسیان هەیە لەناو هێزەکانى ناوخۆو ئاسایشدا.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، لیژنەیەک پێکهاتووە بۆ دیراسەکردنى خولى راهێنان بۆ ئەفسەران بۆ کارمەندانى ئاسایشى ناوخۆ بۆ ئەوانەى کە بڕوانامەى بە کالۆریۆسیان هەیە.

س.هـ