داهاتی خەیاڵی.. لیستی گرانترین هونەرمەندە كچەكان

هەمەڕەنگ

28/08/2019‌ 893 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سكارلێت جۆهانسۆنی ئەكتەری ئەمەریكی بۆ دووەم ساڵی لەسەر یەك نازناوی گرانبەهاترین ئەكتەری ژنی لە جیهاندا بردەوە.

بەگوێرەی پۆلێنی ساڵانەی گۆڤاری "فۆربس"، جۆهانسۆنی تەمەن ٣٤ ساڵ ١٥،٥ ملیۆن دۆلاری لەساڵی رابردوو زیاتر وەرگرتووە، بەكۆكردنەوەی ٥٦ ملیۆن دۆلار پلەی یەكەمی گرتووە، هۆكاری ئەوەش بۆ ئەو سەركەوتنە دەگەڕێتەوە لەنوێترین فیلمی "Avengers: Endgame" بەدەستی هێناوە ، كە دواین بەشی داستانی سینەمایی ئەڤێنجەرە .

پلەی دووەمی ریزبەندییەكەی فۆربس بۆ گرانترین ئەكتەری ژن لەساڵی ٢٠١٩ ، سۆفیا فرگارای ئەكتەری ئەمەریكای لاتینییە، كە پاڵەوانی زنجیرەیتەلەفزیۆنیی كۆمێدی "Modern Family"یە ، كە ٤٤، ملیۆن دۆلاری دەستكەوتووە.

ئەكتەر ریس ویزەرسبۆن ، پلەی سێییەمی گرتووە و كرێكەی ٣٥ ملیۆن دۆلار بووە، پلەی چوارەمیش نیكۆل كیدمانی ئەكتەری ئوستراڵییە، كە كرێكەی ٣٤ ملیۆن دۆلار بووە .

لەناو لیستەكەی ساڵی ٢٠١٩ بۆ گرانترین ئەكتەرانی ئافرەت چەند ناوێكی نوێی تێدایە وەك ئەلیزانیس مۆس پاڵەوانی زنجیرەی تەلەفزیۆنی التلفزیونی "The Handmaid's Tale"، ژنە ئەكتەری ئوسترالی مارگۆت رۆبی پاڵەوانی فلیمی "Once upon a Time in Hollywood" پێش لیۆناردۆ دیكاپریۆ و برات پیت كەوتووەتەوە.

هەرچی پلەی دەیەمی لیستەكەیە ، ئیلین بۆمبیۆی ئەكتەری ئەمەریكییە، كە پاڵەوانی زنجیرەی تەلەفزیۆنی التلفزیونی "Grey's Anatomy" كە كرێكەی ٢٢ ملیۆن دۆلار بووە .

وەرگێران : ئاكۆ عەبدوڵلا ئاڵی