شارپرێس:
لیۆناردۆی بەرێوەبەری هونەری یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی، قسەی لەسەر گفتوگۆكانی یانەكەیو یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی كرد.
یانەی بەرشەلۆنەو پاریس سان جێرمان، لەسەر پرسی نیمار داسیلڤای بەرازیلیو یاریزانە یانە پاریسییەكە كۆبوونەوە، كە یانە كەتەلۆنییەكە دەیەوێت ئەو یاریزانە بكرێت.
لیۆناردۆ لەمیانی لێدوانەكەی رایگەیاندووە، كە ئەوان پەلە ناكەن لەفرۆشتنی نیمار داسیلڤا ناكەنو دەیەوێت ئەو پارەیان دەست بكەوێت، كە خۆیان دەیانەوێت.
ئەو باسی لەوەش كردووە، لەكۆبوونەوەكە گفتوگۆیەكی چڕ لەبارەی نرخی نیمار كراوە، بەڵام نەگەیشتوون بەئەنجامو جەختیكردووەتەوە، گفتوگۆكان لەو بارەوە بەردەوام دەبن.
یانەی بەرشەلۆنە 170 ملیۆن یۆرۆی داناوە بۆ كڕینی نیمار كە لەوەش بە جەە قیست دەدات، بەڵام یانەی پاریس سان جێرمان ئەوەی رەتكردووەتەوە.
هـ ـ ح