سوریا 0:2 براوە بوو.. روسیا بەسەر ئیدلبدا زاڵبوو توركیاش دەستبەرداری ئۆپۆزوسیۆن دەبێت

sharpress.net

4076 جار خوێندراوه‌ته‌وه

28/08/2019‌

شارپرێس:
بەو ناونیشانەی سەرەوە لیوبوف شفیدونا لە گۆڤاری (سفوبودنایا بریسا) راپۆرتێكی نووسیوە، دەربارەی پێشڕەوی كردنی سوپای سوریا لە ئیدلب بە پشتیوانی روسیا و مكوڕبوونی لەسەر ئازاد كردنی و ناچار كردنی ئەنقەرە بە قبوڵ كردنی ئەو واقیعە.

بەپێی راپۆرتەكە، لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا، سوری و روسەكان لە باكووری رۆژئاوای سوریا پێشڕەوییان كرد، هێزەكانی بەشار ئەسەد و هێزە زەمینیە هاوپەیمانەكانی لە گروپی شیعی و شارەزا ئێرانییەكان توانیان سنووری ئیدلب ببڕن و بچنە قووڵایی ئەو پارێزگایەوە. 

هەر بەپێی راپۆرتەكە، روون و ئاشكراشە بڕینی سنووری پارێزگاكە ئاسۆی نوێ بەرانبەر دیمەشق دەكاتەوە بۆ گەڕانەوەی یەكێتی خاكەكەی.

لەو بارەوە شارەزای سەربازی روس ئەلێكسی لیونكوف وای دەبینێت گۆڕانی كێشەی ئیدلب لە چەقبەستوییەوە بۆ قۆناغێكی گەرم ماوەیەكی درێژە پلانی بۆ داڕێژراوە، كێشەی بنەڕەتی خۆی لەنەبوونی توانای توركیادا دەبینێتەوە بەوەی دەسەڵاتی بەسەر گروپە بەرهەڵستكارە چەكدارەكان و تیرۆریستەكاندا نییە، ئەمەش مانای وایە ئەنقەرە پابەند نەبووە بەئەركەكانی سەرشانی، ناتوانرێ رێككەوتنی سوچی جێبەجێ بكرێت، بۆیە ئەمەش وا دەكات تەنیا چارەسەری سەربازی بمێنێتەوە.

دیارە پێكهاتە هاوپەیمانییەتییەكان لەگەڵ توركەكان لە واقیعدا ئەنقەرە ئازار دەدات، سەربازە توركەكان رووبەرووی هێرش دەبنەوە و لەلایەن سورییەكانەوە بە تەقەكردن لەو خاڵانەی توركەكانی تێدا ئێشكگرن قەڵس دەكرێن.

بەگوێرەی قسەی لیونكوف، ئیدلب پرۆژەیەكی جیۆسیاسی پێویست نییە بەلای توركیاوە، دوای پتەو بوونی پەیوەندییەكان لەگەڵ روسیا، ئەردۆغان ژمارەیەكی زۆر سودی پراكتیكی بینی. بۆ نموونە، ئێستا كۆسیستەمی ئێس-400 لە ژێر دەستی دایە، سەرەرای پێشوزای كردنی روسیا لەوەی توركیا بەشداری بكات لەپرۆژەكانی پریكسی ئابووری، ئەمەش دەبێتە مایەی هەلێك بۆ هەڵسانەوەی ئابووری لەرزۆكی توركیا. هەبوونی بۆری غازی توركیا و وێستگەی ئەكویو بۆ وزەە ئەتۆمی وەك چەرەزی سەر كێك وایە، هەموو ئەمانەش ئاماژەن بۆ ئەوەی رووبەرووبونەوەی نێوان توركیا و روسیا لەئیدلب روونادات.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved