كامیان باشترە.. مانەوە بە سینگڵی یاخود ئەنجامدانی هاوسەرگیری

هەمەڕەنگ

30/08/2019‌ 824 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كاتێك ڕۆژی ڤالانیاین نزیكدەبێتەوە، بەتایبەت ئەوانەی لە پەیوەندی سۆزداریدان، خەیاڵیان بۆ ئەوە دەڕوات، كە هاوسەرگیری لەگەڵ خۆشەویستەكەیان بكەن.

لێرەدا چەند خاڵێك دەخەینە ڕوو، كە ئایا كامیان باشترە، ئەوەی بەسنگڵی بمێنیتەوە، یان هاوسەرگیری ئەنجامبدەیت؟

لە ڕووی دارایەوە
ئەگەر كەسێكی دیكە هەبێت لە ژیان دا، ئەوا باری دارایی باشت دەبێت، دەتوانیت هەموو كێشە دارایەكان چارەسەر بكەیت و قەرزو پارەكانتان دابەش بكەن، خۆ ئەگەر هەردووكتان كار بكەن و بەهەمان شێوە پارە وەبگرن ئەوە باشتر دەبێت.

بەپێی توێژیەوەكی زانكۆی ئۆهیۆ ئەوانەی هاوسەرگریریان كردووە ٪٧٧ زیاتریان لە سینگلەكان دەستدەكەوێت. 

ئەگەر هەردوو هاوسەرەكە كار بكەن ئەوا هەموو ساڵێك ٪١٦ باری دارایان بەرزدەبێتەوە. 

خاڵێكی دیكەش ئەوەیە، ئەگەر هاوسەرێك كارەكەی لەدەست دا ، ئەوا موچەی هاوژینكەی دەتوانێت بیپارێزێت.
 
لەڕووی تەندرووستەوە  
ئەوانەی هاوسەرگیریان كردووە زیاتر تەندروستترن، كە ئەنجامدانی هاوسەرگیری دەبێتە هۆی بەرگریكردن و ڕزگاربوون لە هەندێك جۆری شێرپەنجەی باو. 

بەپێی توێژیەویەكی ساڵی ٢٠١٣ لە گۆڤارێكی نەخۆشخانەی  Oncology  ئەو كەسانەی، كە هاوسەرگیریان كردووە ٪١٧ كەمتر تووشی شیرپەنجە دەبن بە بەراورد بە كەسە سینگڵەكان.

هەروەها مەترسی نەخۆشییەكانی دڵیش كەمتر دەبێتەوە، كە توێژیەویەكی ساڵی ٢٠١٤ لە زانكۆی تایبەت بە دڵ لە وڵاتی ئەمەریكا، كە توێژەرەوان پشكنینیان بۆ ٣.٥ ملیۆن كەسی پێگەیشتوو كرد، كە كێشەی دڵیان هەبوو. 

بەپێی توێژینەوەكە ئەوانەی هاوسەرگیریان كردووە كەمتر تووشی نەخۆشی دڵ بوون و دەمارە خانەی تەندروستریان هەیە وەك لەو كەسانەی، كە سینگڵن یاخود لە هاوسەرەكانیان واز لێهیناوە.

خووی خەو
كە سینگڵیت، ئەوا مامەڵە لەگەڵ ئەوا ناكەت لەسەر پێخەفەكەت كەسێك بەتانییەكەت بدزێت بۆ خۆی. 

پێگەی The Better Sleep Council دۆزیەوە ٪٢٦ ی كەپڵەكان لەتوێژینەویەكدا دەركەوتووە كاتێك خەوێكی باشیان دەبێت، كە بەتەنیا دەخەون.

ئەی دەربارەی بڕی خەو؟
دەركەوتووە زۆربەی خەڵك، خەوی پێویستیان نییە ئەگەر لە پەیوەندی دا بن یاخود نا، هەروەها دایكەكان خەوی كەمتریان هەیە.

وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل