پاریس سان جێرمان رەتیدەكاتەوە لەگەڵ بەرشەلۆنە رێككەوتبێت

وەرزش

31/08/2019‌ 337 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
تائێستا چارەنووسی نیمار داسیلڤای بەرازیلی‌و یاریزانی یانەی پاریس سان جێرمان بەهەڵواسراوی ماوەتەوە.

هەرچەندە زۆربەی میدیاكان باس لەوە دەكەن، بەرشەلۆنەو پاریس سان جێرمان لەسەر نیمار رێككەوتوون‌و ئەو یاریزانە بووەتە یاریزانی یانە كەتەلۆنییەكە، بەڵام یانەی پاریس سان جێرمان رایگەیاند، كە تائێستا هیچ رێككەوتنێكیان لەگەڵ بەرشەلۆنە لەسەر نیمار نەكردووە.

لەو بارەوە لیوناردۆی بەرێوەبەری وەرزشی یانەی پاریس سان جێرمان رایگەیاند، كە كۆتا گرێبەستی یانەی بەرشەلۆنە لە 27ی مانگی رابردوو بووەو ئێمەش ئامادەییمان هەبووە بۆ گفتوگۆ، بەڵام نەگەیشتووینەتە رێككەوتنی كۆتایی.

لیوناردۆ راشیگەیاند، یانەی بەرشەلۆنە عوسمان دیمبلی‌و برێك پارەی لەبەرانبەر نیمار پێشكەش كردووە، ئێمە بەوە رازی نەبووین‌و گفتوگۆكان بەو شێوەیە هێشتا ماوە.

هەروەها رایگەیاندووە، ئەوان دەیانەوێت بە پارەیەكی دیاریكراو نیمار بە بەرشەلۆنە بفرۆشن، نەك بە گرێبەستی گۆڕینەوەو ئەوەش هۆكاری رێكنەكەوتنی هەردوولایە تائێستا.

هـ ـ ح