شارپرێس:
زۆركه‌س پێیانوایه مۆبایلی ئایفۆن پارێزراوترین جۆری مۆبایلی هۆشمه‌نده، به‌ڵام ئه‌و جۆره مۆبایله ڕووبه‌ڕوی هاككردنێكی گه‌وره بوه‌وه.
توێژه‌رانی تایبه‌ت به بواری ئه‌منیی مۆبایل له كۆمیانیای گوگڵ ئاشكرایانكرد، هاككردنێكی گه‌وره ڕوبه‌ڕووی ئایفۆن بوه‌وه، كه به‌هۆیه‌وه هه‌زاران به‌كارهێنه‌ری ئایفۆن بوونه‌ته قوربانیی ئه‌و هاككردنه.
له‌باره‌ی چۆنێتی هاككردنه‌كه ئه‌و توێژه‌رانه‌ی گوگڵ ده‌ڵێن، له‌ماوه‌ی دوو ساڵدا له‌ڕێگه‌ی ئه‌و پێگه ئه‌لیكترۆنیانه‌ی هاككردنه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه، دزه‌یانكردوه‌ته نێو خزمه‌تگوزاریی داگرتنی به‌رنامه له مۆبایلی ئایفۆن، پاشان چوونه‌ته نێو مۆبایلی ئه‌و كه‌سه‌وه كه به‌رنامه‌كه‌ی داگرتووه.
ده‌شڵێن، له‌ئێستادا كۆمپانیای ئه‌پڵ توانیویه‌تی ڕوبه‌ڕوی ئه‌و هاككردنه ببێته‌وه، كه قه‌باره‌ی گه‌وره‌ییه‌كه‌ی بۆ كۆمپانیاكه تۆقێنه‌ر بووه.
ڕ. ج