شارپرێس:
كۆمپانیای ئه‌پڵ له‌م مانگه‌دا مۆبایلێكی نوێی ئایفۆن كه به ئایفۆن 11 ناسراوه به دیزاینێكی نوێ و كۆمه‌ڵێك تایبه‌تمه‌ندی ناوازه‌وه ده‌خاته بازاڕه‌وه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی پێشوه‌خت له بڵاوبونه‌وه‌ی ئایفۆنه نوێیه‌كه بڵاوده‌كرێته‌وه، كۆمپانیای ئه‌پڵ له مۆبایله نوێیه‌كه‌یدا كامێراكه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ر گۆڕیوه بۆ سێ هاوێنه‌یی.
هاوكات كامێرای پێشه‌وه‌ی ئایفۆنه نوێیه‌كه كه بۆ وێنه‌ی سێڵفی به‌كاردێت، كوالیتییه‌كه‌ی ده‌گاته 7 بۆ 12 مێگا پێكسڵ، هه‌روه‌ها كۆمپانیای ئه‌پڵ له ئایفۆنه نوێیه‌كه‌یدا به‌شێوه‌یه‌كی گه‌وره گۆڕانكاریی له پاتری مۆبایله‌كه و به‌رگه‌گرتنیدا كردووه.
ڕ . ج