زانیاری لەسەر مۆبایلە چەماوەكەی كۆمپانیای سامسۆنگ

هەمەڕەنگ

04/09/2019‌ 347 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەپێی ڕۆژنامەیەك، كۆمپانیای سامسۆنگی كۆری، دوای ئەوەی گالاكسی فۆڵدی چەماوە لە یەكەم بڵاوبونەوەیدا شكستی هێنا، دەیەوێت دیسان مۆبایلەكە بەشێوەیەكی باشتر بەرهەم بهێنێتەوە.

ڕۆژنامەی sunی بەریتانی بڵاویكردەوە پێشبینی دەكرێت، كە گالاكسی فۆڵد لە 6 ی ئەم مانگەدا لەبازاڕەكاندا بڵاو ببێتەوە.

لەمانگی 1 ی ئەمساڵدا كۆمپانیای سامسۆنگ، گالاكسی فۆڵدی ڕاگەیاند، دەیتوانی بچەمێتەوە، بڕیار وابوو لە مانگی 4 دا لە بازاڕەكانی جیهاندا بفرۆشرێت، بەڵام دواتر دەركەوت مۆبایلەكە چەند هەڵەیەكی تەكنیكی تێدایە، بۆیە بڵاوكردنەوەكەی دواخرا.

گرفتە تەكنیكییەكانی مۆبایلەكە لەڕونمای مۆبایلەكەدابوو، دوای تەنیا یەك ڕۆژ لە بەكارهێنان ڕونماكەی دەشێوا و تێكدەچوو.

بەڵام كۆمپانیای سامسۆنگ لە بەیاننامەیەكدا ئاماژە بەوە دەكات، كە گرفتەكانی گالاكسی فۆڵد چارەسەر كراوە و لە ئێستادا ئامادەیە بۆ بازاڕەكانی جیهان.

وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ

بەپەلە