شارپرێس:
سه‌رۆكی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی ڕایگه‌یاند، نه‌یانتوانی له‌وه‌رزی هاوینه‌ی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان نه‌یمار داسێلڤای به‌رازیلی بكڕن، ده‌شڵێت له‌وه‌رزی زستانه‌ی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان هه‌وڵی خۆیان ده‌ده‌ن.
جۆزێب ماریا بارتۆمیۆ، سه‌رۆكی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی له‌باره‌ی گواستنه‌وه‌ی نه‌یمار بۆ یانه‌كه‌ی ڕایگه‌یاند، ئه‌و یاریزانه خواستی هه‌بوو پاریس سانجێرمان جێبهێڵێت، یانه‌كه‌یشی ده‌رگای ڕۆیشتنیان بۆ نه‌كرده‌وه.
بارتۆمیۆ باس له‌وه‌شده‌كات، نه‌یانتوانی له‌هاوینی ئه‌مساڵ ئه‌و یاریزانه بۆ به‌رشه‌لۆنه بگوازنه‌وه، هاوكات ئاماژه‌ی به‌هه‌وڵدانی ئیداره‌ی یانه‌كه‌ی كرد بۆ گواستنه‌وه‌ی نه‌یمار له‌وه‌رزی زستانه‌ی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان.
ڕ . ج