نیو لیتر بیرە بـە 61200 یۆرۆ لە یەكێك لەئوتێلەكانی مانچستەر

هەمەڕەنگ

09/09/2019‌ 1108 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
گەشتیارێكی ئوسترالی 61200 یۆرۆی لەبەرانبەر خواردنەوەی نیو لیتر بیرە لەیەكێك لەئوتێلەكانی شاری مانچستەری باكووری بەریتانیا داوە.

پێگەی "بوز.یی" بڵاویكردەوە، كە ئەو گەشتیارە لەكاتی سەردانی بۆ ئەو ئوتێلە داوای خواردنەوەی بیرەی كردووە، كە نرخەكەی پێنج لیرەو نیو بووە، بەڵام بەهۆی ئەوەی لەكارتی بانكییەكەی بڕێكی زۆر پارەی داوە.

ئەو پارەی ئەو گەشتیارە داویەتی 55300 پاوەن (61200 یۆرۆ) بووە لەبەرانبەر ئەو نیو پەرداخە لەبیرە.

ئەو پێگە لەئەلیكترۆنییە وێنەیەكی پەرداخێك بیرەی بڵاوكردووەتەوەو لەسەری نووسیوە، ئەوەی ئەو گەشتیارە داویەتی بەو ئوتێلە، دەیكاتە گرانبەهاترین بیرە لەجیهان.

هـ ـ ح