زەیدان سوورە لەسەر كڕینی مباپی

وەرزش

09/09/2019‌ 370 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
زەینەدین زەیدانی فەرەنسی‌و راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید سوورە لەسەر كڕینی كیلیان مباپی فەرەنسی‌و یاریزانی یانەی پاریس سان جێرمان.

رۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنی بڵاویكردەوە، بەهۆی سووربوونی زەیدان بۆ كڕینی مباپی، ریاڵ مەدرید لەوەرزی گواستنەوەی زستایی هەوڵی كڕینی ئەو یاریزانە دەدات.

رۆژنامەكە بڵاویشیكردەوە، كە یانەی ریاڵ مەدرید گرێبەستێكی گەورەی ئامادەكردووەو لەكاتی دەستپێكردنی گفتوگۆكانی وەرزی گواستنەوەی زستانەیی دەیخاتە بەردەم یانە پاریسییەكە.

مبایی تەمەنی 19 ساڵەو لەیارییەكان ئاستێكی بەرز پێشكەش دەكات‌و یانەی ریاڵ مەدرید چەند جارێك هەوڵی كڕینی داوە، بەڵام یانەی پاریس سان جێرمان ئامادە نەبووە بیفرۆشێت.

هـ ــ ـ ح