هەرگیز وەڵامی ئەو پرسیارەت زانیوە كە دەڵێت بۆ ئاو بێ ڕەنگە؟

هەمەڕەنگ

10/09/2019‌ 1652 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
شیر سپیە، شەربەتی پرتەقاڵ پرتەقاڵییە، زۆربەی هەرە زۆری ئەو شتانەی دەیخۆین‌و دەیخۆینەوە هەندێك رەنگیان هەیە، بەڵام بۆ دەتوانیت ئەودیوو پەرداخێك پڕ لەئاو ببینیت؟ بۆچی ئاو بێڕەنگ دەردەكەوێت؟

هۆكارەكە ئەمەیە، بەدڵنیایەوە پێشتر خۆت دەزانیت، كە ڕووناكی سپی لە بڕێك ڕەنگ پێكهاتووە، بۆیە كاتێك ڕووناكی دەكەوێتە سەر بەشێكی ڕەق یاخود شڵ، ئەوا هەندێك ڕەنگ هەڵدەمژرێن‌و هەندێكی دیكە هەڵنامژرێت. 

كاتێك ڕەنگەكە دەرێتەوە لەسەر تەنەكە ئەوا دەكەوێتە سەر چاوەكانمان، بۆ نموونە كاتێك تەماشای شەربەتێكی پرتەواڵ دەكەیت، ئەوا هەموو ڕەنگەكانی ڕووناكییەكە هەڵدەمژێت تەنیا پرتەقاڵی نەبێت، بۆیە ئەو ڕەنگە دەگاتە چاوكانمان و بۆیە پرتەقاڵی دەدەكەوێت.

ئاویش بێ ڕەنگە جگە لە ڕەنگێكی زۆر كاڵی شین نەبێت لەئاوی پاكدا دەدرێتەوە، كاتێكیش ئاو هەموو ڕەنگەكان دەداتەوە بەیەكجار ئەوا بێڕەنگ دەدەكەوێت.

بەڵام لە ئاوی دەریادا ئەمە ڕاست نییە، چونكە ئاوی دەریا بەهۆی سوێریەكەی و دەوڵەمەندی بەمادە كانزاییەكانەوە ئاوەكە بە ڕەنگی شین دەرەدەوێت.

وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل

بەپەلە