ئەو بەردانەی بوونە هۆی لەناوچوونی دایناسۆرەكان دۆزرانەوە

هەمەڕەنگ

11/09/2019‌ 1562 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لە توێژینەوەیەكی نوێدا ئەو بەردانەی لە ئاسمان ٦٦ ملیۆن ساڵ كەونتە خوارەوە و بوونە هۆی لەناوچوونی دایناسۆرەكان دۆزرانەوە.

بەردەكان لەبرێكی كەم لە ڕووەكی خەڵوزی و بەردی گرافیتی وهەندی مادەی كانزایی دێكە پێكهاتبوون، كە بەهۆی لافاوێكی تسۆنامی ٣٠٠ پێوە ژێرخاك كەوتبوون.

ئەمەش بە یەكێك لە باشترین بەڵگەكان دادەنرێت، كە بووە هۆی سووتانی دارستانەكان‌و شەپۆلە گەورەكانی، كە هەسارەكەیان لەناوبرد.

پرۆفیسۆر شۆن گولیك، كە زانا لەبواری جوگرافیدا لە زانكۆی تێكساد دەڵێت: ئەو بەردانە هەوویان بەشێكن لەسەر ئەو داتایانەی زانیاری ورد دەردەخەن لەسەر ئەو كارەساتە سروشتییەی بەسەر زەوی هاتووە بوونە هۆی لەناوبردنی سەردەمی دایناسۆرەكان.

ئەو ڕووداوە لەڕاستیدا وا مەزەندە دەكرێت، كە بووە هۆی لەناوبردنی سێ چارەكی زینەوەرانی سەر ڕووی زەوی.

هەندێكیان بە زیندووی سووتاون هەندێكی دیكەیان خنكاون، بەڵام زۆرینەیان بوون بەسەهۆڵ و مردوون.

تیمێكی ئەمەریكی و بەریتانی، كە سەرپەرشتی ئەو كارە دەكەن ئاماژەیان بەوەدا بەركەوتنەكە ئەوەندە بەهۆێز بووە هەموو بەرگی هەوا پربووە لەگۆگرد و ڕێگری لە تیشكی خۆر كردووە.

لێكۆڵەرەوان لە مەكسیكۆ دەستیان كرد بە شیكردنەوەی بەردێكی ٤٢٥ پێی، كە درێژیەكەی ١٣٠ پێیە و لەشێوەی ئەڵقەیەكدایە، كە لە ژێر ئاودا دەرهێنراوە.

ئەو ئاسەوارانەی بە بەردەكەوە تێبینی كرا هەمان ئەو زانیارییانە دەخاتە ڕوو، كە پێشتر لەو دەمەدا چی ڕوویداوە.

نزیكەی ٣٢٥ بلیۆن لە مادەی گۆگرد بەهۆی ئەم كارەساتە سروشتیەوە بڵاوبووەتەوەو پرۆفیسۆر گولیك ئەوەشی ڕوونكردەوە، ئەو رووەكە خەڵوزییانەی، كە دەبینرێت ئەوە دەردەخات  لەكاتی خۆیدا گارێكی گەوەرە كراوەتەوە.

پێشبینی ئەوەش دەكرێت، كە گۆڕانی ژنیگە پەیوەندی بە لەناوچوونەی زۆرەی دایناسوورەكانەوە هەیە.

پرۆفیسۆرەكە وتیشی: ئەو بەردە زەبەڵاحانە بەخێرایی ٤٠ هەزار مەتەر لەكاتژمێرێكدا گەشتیان كردووە بوونەتە تەقینەوەیەكی گەورەیان لێپەیدابووە، كە ١٠٠ ملیۆنجار لە تەقینەوەی بۆمبی ئەتۆمی بەهێزترە، لە جەنگی جیهانی دووەمدا بەكارهێنراوە.

وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل