شارپرێس: نوێترین وێنه‌ی سه‌رۆكی ڕه‌وتی سه‌در له‌گه‌ڵ ڕابه‌ری باڵای شۆڕشی كۆماری ئیسلامی ئێران و فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودس، مشتومڕی له‌نێوخۆی عێراق دروستكردووه. موقته‌دا سه‌در، سه‌رۆكی ڕه‌وتی سه‌در كه ئێستا له‌ئێرانه، له‌نوێترین وێنه‌دا له‌گه‌ڵ عه‌لی خامنه‌یی، ڕابه‌ری باڵای شۆڕشی كۆماری ئیسلامی ئێران و قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودس ده‌ركه‌وت. له‌ڕابردوودا سه‌در به یه‌كێك له‌و به‌رپرسه باڵایانه‌ی عێراق داده‌نرا، كه نه‌چووه ژێر باری فشاره‌كانی ئێران و قاسم سوله‌یمانی بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی عێراق، به‌ڵام ئێستا جگه له‌وه‌ی له‌پاڵ دوو به‌رپرسی باڵای ئێران كه سه‌رسه‌ختانه دژ به ئه‌مریكا كارده‌كه‌ن ده‌رده‌كه‌وێت، هاوكات له ئێرانه‌وه چه‌ند تویتێكی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر وه‌ك هۆشداریی دژی حكومه‌تی عێراق بڵاوكرده‌وه. ڕ . ج