بابەكر دڕەیی لیستی چۆنێتی خەرجكردنی 20 ملیار دینارەكەی شاری سلێمانی بڵاوكرده‌وه‌

کوردستان

11/09/2019‌ 1257 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی رۆشنبیری و هونه‌ری سلێمانی لیستی چۆنیەتی خەرجکردنی منحەی 20 ملیار دیناری سلێمانی وەک پایتەختی ڕۆشنبیری کوردستان لە سەرەتاوە تا ئێستا بڵاوكرده‌وه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بابه‌كر دڕه‌یی رایگه‌یاندووه‌، "بۆ ڕای گشتی و سەرجەم ئەو کەسانەی پرسەکەیان لا گرنگ و بایەخدارە، لیستی چۆنیەتی خەرجکردنی منحەی بیست ملیار دیناری سلێمانی وەک پایتەختی ڕۆشنبیری کوردستان لە سەرەتاوە تا ئێستا دەخەینەڕوو".

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، "تا ئەو شوێنەی پەیوەندی بە کارەکانی ئێمەو سەرجەم ئەو پرۆژانەوە هەیە کە لەو مەودای خزمەتی ئێمەدا ئەنجامدراون له‌مانگی ئایاری ساڵی 2015 تا ئێستا بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی بەرپرسە بەرامبەر بە هەر دینارێک کە لەو منحەیە سەرفکرابێت و بەدەر لەوەش هەر دەزگاو بەرپرسێک لە ماوەکانی پێشوترا بەرپرسە بەپێی ئاست و کاریگەری بڕیارەکەی".

ده‌شڵێت، "ئێمە لە سەرەتای کارکردنمانەوە لەم دەزگایە تا ئێستا، هاوکاری دەزگاکانی چاودێری بوین و هەرواش ئەبین چونکە ئەو بیرکردنەوە ڕەفتارە هەم لەگەڵ موراڵی خۆماندا ئەگونجێت و هەم یاساش پشتیوانی لێئەکات و ئەیسەپێنێ".

بابه‌كر دڕه‌یی نوسیوویه‌تی، "لە ڕۆژانی داهاتودا لیستی خەرجی و چالاکیەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری سلێمانی ش بڵاودەکەینەوە".


ه.م