دەستەى سەرۆکایەتى جڤاتى گشتى گۆڕان هەڵبژێدرا

کوردستان

12/09/2019‌ 1123 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئەمرۆ دەستەى سەرۆکایەتى جڤاتى گشتى گۆڕان هەڵبژێدرا و رۆژى شەممەش هەڵبژاردن بۆ ریکخەرى گشتى و خانەى ڕاپەڕاندن دەکرێت.

بەیانى ئەمڕۆ هەڵبژاردن بۆ دەستەى سەرۆکایەتى جڤاتى گشتى بزوتنەوەى گۆڕان  ئەنجامدراو هەریەکە لە جەمال محەمەد بە سکرتێرى جڤاتى گشتى و عەلى باڵا بەرز بۆ جێگرى سەرۆکى جڤات و پێشڕەو محەمەد بۆ سکرتێرى سەرۆکى جڤات هەڵبژێدران.

بەو پێیە جەمال محەمەد راستەوخۆ بووە ئەندامى خانەى راپەڕاندن، چونکە بەپێی دەستورى بزوتنەوەکە سەرۆکى جڤاتى گشتى راستەوخۆ دەبێتە ئەندامى خانەى راپەڕاندن.

بریاریشە رۆژى شەممە ئەندامانى خانەى راپەڕاندن و رێکخەرى گشتى گۆڕان هەڵبژاردنیان بۆ بکرێت و ژمارەیەک لە هەڵسوڕاوانى بزوتنەوەکە خۆیان بۆ ئەندامى خانەى راپەڕاندن خۆیان کاندید کردوە.