لویس سوارێز دەگەڕێتەوە بۆ پێكهاتەی بەرشەلۆنە

وەرزش

14/09/2019‌ 363 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لویس سوارێزی یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە، گەڕایەوە پێكهاتەی سەرەكی یانەی بەرشەلۆنە، ئەوەش دوای ماوەیەك دووركەوتنەوە لەیاریگاكان بەهۆی پێكانەوە.

ئارنستۆ ڤاڵڤێردی ئیسپانی‌و راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە پێكهاتەی یانەكەی بۆ یاری ڤالێنسیا لەخولی ئیسپانی راگەیاند، كە ئەمڕۆ شەممە بەرێوەدەچێت.

بەپێی پێكهاتەكە سوارێز گەڕاوەتەوە بۆ پێكهاتەكە، بەڵام بەهۆی بەردەوامی پێكانەكەیان لیۆنێل میسی و عوسمان دیمبلی ناتوانن بەشداری یارییەكە بكەن.
\
پێكهاتەی بەرشەلۆنە
شتیگن – سیمیدۆ – پێكییە – راكیتیچ – بۆسكێتس – تودیبۆ – ئارسەر – سوارێز – لینگلیت – واجی – گریزمان – ئەلبا – ئەلینیا – سێرجی رۆبەرتۆ – دی یۆنگ – ڤیدال – جۆنیور فیربۆ - ئاینیاكی بینا – پێریز – ئانسو فاتی.

یانەی بەرشەلۆنە بە كۆكردنەوەی چوار خاڵ لەپلەی هەشتەمی خولی ئیسپانییە، كە ئەو یانە كەتەلۆنییە ساڵی رابردوو پاڵەوانی خولەكە بوو.

هـ ـ ح