ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی رێكخەرو ئەندامانی خانەی راپەڕاندنی گۆڕان

کوردستان

14/09/2019‌ 892 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دوای جیاكردنەوەی دەنگەكانی هەڵبژاردنی رێكخەری گشتی و ئەندامانی خانەی راپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان، عومەر سەید عەلی بە 28 دەنگ لە بەرانبەر 12 دەنگ بۆ شۆڕش حاجی بە رێكخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان هەڵبژێردرایەوە.

هاوكات، هەر لە هەڵبژاردنەكەدا هەریەك لە جەلال جەوهەر بە سكرتێری فراكسیۆنەكان، عەدنان عوسمان بە سكرتێری جڤاتی نیشتیمانی، برزۆ مەجید بە سكرتێری كاروباری خەڵك و دەرباز محەمەد بە سكرتێری ژوورەكان هەڵبژێردران.

لەهەڵبژاردنەكەدا هەریەك لە ئاسۆ رەحیم و شەماڵ عەبدولوەفا بۆ پۆستی سكرتێری باژێرەكان دەنگی یەكسانیان بەدەستهێنا، دوای دووبارەكردنەوەی دەنگدان و جیاكردنەوەی دەنگەكان، شەماڵ عەبدولوەفا بە سكرتێری باژێرەكان هەڵبژێردرا.

خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان لە حەوت كەس  پێكدێت، كە بریتین لە رێكخەری گشتیی و سكرتێری جڤاتی نیشتمانی و سكرتێری جڤاتی گشتی و سكرتێری فراكسیۆنەكان و سكرتێری باژێڕوانەكان و سكرتێری ژورەكان و سكرتێری خەڵك.

هـ ـ ح