دابەشکردنى مووچەى سەرجەم وەزارەت و دەزگاکان دەستپێدەکاتەوە

کوردستان

17/09/2019‌ 14055 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بریارە لەسبەینێوە دابەشکردنى موچەى مانگى ٧ى وەزارەت و دەزگاکانى هەرێم دەست پێبکاتەوە.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری حکومەتى هه‌رێمی كوردستان به‌شارپرێسى راگەیاند، بڕیارە هەفتەى داهاتوو پارەى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێم لە بەغداوە بگات و مووچەى مانگى ٧ى پێ دابەش بکرێت.

ئاماژەى بەوەشکرد، سبه‌ى چوارشه‌ممه‌ مووچه‌ى ئه‌نجومه‌نى دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان دابه‌شده‌كرێت و رۆژانى دواتریش مووچەى چەند شوێنێکى تر دابەش دەکرێت.

هەروەها سەرچاوەکە روونیکردەوە، تا کۆتایی ئەم مانگە زۆرینەى وەزارەت و دەزگاکان دابەش دەکرێت.

س.هـ