پەرلەمانى عێراق بەدواداچوون بۆ ژمارەی راستەقینەى فەرمانبەرانى هەرێم دەکات

عیراق

17/09/2019‌ 584 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

پەرلەمانى عێراق داوای‌ لە دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی عیراق كرد، وردبینی لە ژمارەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەستپێبكات.
میدیاکانى عێراق بڵاویانکردەوە، حەسەن كەعبی جێگری یەكەمی سەرۆکی‌ پەرلەمانى عێراق داوای لە دیوانی چاودێری دارایی عیراق كردووە، دەست بە وردبینیکردن لە ژمارەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەستپێبكات.
جێگرى سەرۆکى پەرلەمان نوسراوەکەى دوێنێ دوو شەممە ئاراستەی‌ سەرۆكی‌ دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی عیراق كردوە.

لە نوسراوەکەدا ئەوە هاتووە، بەوپێیەی‌ لە بودجەی گشتی عیراقدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان خەرج دەكرێت، پێویستە لەلایەن ئەو فەرمانگەیەوە وردبینی‌ ژمارەی‌ فەرمانبەرانی هەرێم بكرێت.

س.هـ