مەسرور بارزانی وەزیرێك بۆ سەرپەرشتیكردنی گفتوگۆكانی هەولێرو بەغدا رادەسپێرێت

کوردستان

18/09/2019‌ 1165 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
مەسرور بارزانی وەزیری هەرێمی بۆ سەرپەرشتیكردنی گفتوگۆكانی هەولێرو بەغدا راسپارد.

سەرچاوەیەكی ئاگادار لەئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم بۆ شارپرێس ئاشكرایكرد، كە مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا بە "تەكلیفكردنی خالید سەعید سەلام شوانی وەزیری هەرێم، بۆ بەڕێوەبردنی دۆسییەی دانوستان لە نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان‌و حكومەتی عێراقی فیدراڵ".

سەرچاوەكە ئاشكراشیكرد، كە بڕیارەكە لە ژێر رۆشنایی رێنمایی ئەنجوومەنی وەزیران بە هەماهەنگی سەرۆكی دیوان و سكرتێری ئەنجومەنی وەزیران دەرچووەو لە رێكەوتی دەرچوونییەوە جێبەجێدەكرێت.

چەند رۆژێكە گفتوگۆكانی نێوان هەرێمی كوردستان‌و عێراق بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی هەولێرو بەغدا چڕكراونەتەوەو بۆ ئەو مەبەستە چەند لیژنەیەكی سەرەكی‌و لاوەكی پێكهێنراوە.

هـ ـ ح

بەپەلە