زەیدان متمانەی بە ڤاڵڤێردییە

وەرزش

08/10/2019‌ 1008 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
زەینەدین زەیدانی فەرەنسی‌و راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید متمانەیەكی زۆری بە فیدی ڤاڵڤێردی ئۆرۆگوایی‌و یاریزانی یانەكەی هەیە.

فیدی ڤاڵڤێردی لەمیانی لێدوانێك بۆ رۆژنامەی ماركا رایگەیاندووە، كە زەیدان پێیوتووە، متمانەیەكی زۆری پێیەتی، بۆیە هەلی زۆری پێدەدات بۆ یاریكردن.

یاریزانەكە راشیگەیاند، كە ئەو دڵخۆشە بە متمانەكەی راهێنەری یانەكەی‌و بەڵێنیداوە تەواوی تواناكانی بخاتە گەڕ بۆ ئەوەی خزمەت بەیانەكەی بكات.

ڤاڵڤێردی لەدواین یاری نێوان ریاڵ مەدریدو گرانەدا، ئاستێكی بەرزی پێشكەش كردو ئەوەش دەنگدانەوەی لەناو میدیا مەدریدییەكان دروست كردووە.

هـ ـ ح