خۆپیشاندان لە بەردەم بارەگاى نەتەوەیەکگرتوەکان لە هەولێر دەستیپێکرد

کوردستان

10/10/2019‌ 690 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

خۆپیشاندانى هەزاران هاوڵاتى هەرێمى کوردستان و رۆژئاوای کوردستان لەبەردەم بارەگاى نەتەوەیەکگرتوەکان لە هەولێر دەستیپێکرد.

دوانیوڕۆى ئەمرۆ پێنج شەممە بە هەزاران کەس لەبەردەم بارەگاى نەتەوەیەکگرتوەکان لە شارى هەولێر کۆبوونەوەو تیایدا نیگەرانى خۆیان بەرامبەر لەشکرکیشى تورکیا بۆ سەر رۆژئاواى کوردستان راگەیاند.

دواتر خۆپیشاندەران بەیاننامەى ناڕەزایەتیان خوێندەوەو تیایدا داوایان لەنەتەوەیەکگرتووەکان کرد هەڵویستیان هەبێت بەرامبەر ئەو لەشکر کێشیانە.

هاوکات بەتوندى کشانەوەى هێزەکانى ئەمریکایان لەسەر سنورەکانى رۆژئاوای کوردستان ئیدانە کردو داوایان لە ترەمپ کرد لە بریارەکەى پەشیمان بێتەوە.

خۆپیشاندەران چەندین دروشمیان لەدژى تورکیاو ئەردۆغان دەوتەوەو ناوبراویان بە تیرۆرست ناو دەبرد.

س.هـ