یەکەم کاردانەوەى حکومەتى تورکیا لەسەر رێککەوتنى هەسەدەو حکومەتى سوریا

کوردستان

14/10/2019‌ 17863 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

حکومەتى تورکیا جەختیکردەوە، رێککەوتنى هەسەدەو حکومەتى سوریا ناتونێت رێگرى لە ئۆپەراسیۆنى ئەوان بکات.

لەبەیاننامەیەکدا وەزارەتى بەرگرى تورکیا رایگەیاند، رێککەوتنى هەسەدەو حکومەتى سوریا کاریگەرى لەسەر ئۆپەراسیۆنى وڵاتەکەى بۆ سەر باکورى سوریا نابێت و ناتوانێت رێگرى لەوان بکات.

ئاماژەى بەوەشکرد، پێویستە حکومەتى سوریا هێزەکانى رەوانەى ئەو شوێنانە نەکات کە شەڕی تێدایە، چونکە هێرشەکانیان بەردەوام دەبێت.

تورکیا ئەوەشى راگەیاندوە، بوونى هێزەکانى حکومەتى سوریا ناتوانێت مەترسى لەسەر ئاسایشى تورکیا کەم بکاتەوە، بۆیە هێرشەکانیان درێژە پێدەدەن.

شەوى رابردوو هەسەدە رێکەوتنى لەگەڵ رژێمى سوریا راگەیاند بۆ پاراستنى سنوری رۆژئاواى کوردستان، کە بەپێی رێککەوتنەکە سوپای سووریا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كان، ئه‌مه‌ش بر رێگریكردن له‌ پێشڕه‌وییه‌كانی سوپای توركیا، كه‌ به‌ نیازه‌ به‌ قووڵایی زیاتر له‌ 30 كیلۆمه‌تر به‌ درێژایی سنوور، بێته‌ ناو خاكی سووریا.
س.هـ