شارپرێس:
ئەستێرەی بەناوبانگ کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ شەوی ڕابردوو
توانی ژمارەی گۆڵەکانی بگەیەنێتە ٧٠٠ گۆڵ لە ژیانی وەرزشیدا
یاریزانی پێشووی مانچستەر و ئەستێرەی پێشووی ڕیال مەدرید
لەمیانەی یاری هەڵبژاردەکەی بەرامبەر هەڵبژاردەی ئۆکرانیا توانی ژمارەی گۆڵەکانی
لە ژیانی وەرزشیدا بگەیەنێت بە ٧٠٠ گۆڵ.
بەڵام نەیتوانی تیمەکەی لە دۆڕان ڕزگار بکات.
ئۆکرانیا لە سەرەتاوە ب دوو گۆڵ پێشکەوتن لەڕێگەی ڕۆمان
یاریمچێک و ئەندری یارمۆلێمنکۆ، ئەمەش ئەستەمی بۆ پرتوگالیەکان دروست کرد.
بەڵام کاتێک یاریزان تاراس ستێپانێنکۆ لەناوچەی سزادا
تۆپ بەردەستی دەکەوێت و دووەم کاری
زەردڕوویدا بەرز دەکرێتەوە.و پاشان ڕۆناڵدۆ گۆڵی ٧٠٠ ی خۆی تۆمار دەکات، بەمەش ٦
یاریزانە کە دەگات بەو ژمارە گۆڵە. بەمەش ناوی چووە پاڵی ئەوانی دیکە کە گەیشتوون
بەم ژمارەیە ئەوانیش: جۆسێف بیکان ، فێرێنک پوشکاش، گێرد مولەر، پێلێ و ڕۆماریۆ.
ئەمەش سەرەتا لە سپۆرتین لیشبۆناوە دەستی پێکرد کە تەنیا
٥ گۆڵ لەو یانەیە تۆمارکرد. پاشان ١١٨ گۆڵ لە یانەی مانچستەر یۆنایتد و ٤٥٠ گۆڵ لە
ڕیال مەدرید، ٩٥ گۆڵ بۆ هەڵبژاردەکەی پرتوگاڵ و ٣٢ گۆڵ بۆ تیمەکەی ئیستای
یوڤانتۆس.
شاینەی باسە ڕۆناڵدو ١٤ گۆڵ دوورە لە ئەفسانەی ئێرانی
عەلی دایی ئەوێش تۆمارکردنی ١٠٤ گۆڵە لە ١٠٩ یاریدا بۆ هەڵبژاردەکەی
سەرچاو: /www.thesun.co.uk/
وەرگێڕان: ڕەوەند ئیسماعیل