ئه‌ردۆغان: نه‌ نیگه‌رانی سزاكانی ئه‌مریكاین نه‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی سوریاش ڕاده‌گرین

جیهان

16/10/2019‌ 1376 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا له‌باره‌ی سزاكانی ئه‌مریكا بۆسه‌ر وڵاته‌كه‌ی ڕایگه‌یاند، توركیا دودڵ و نیگه‌ران نییه‌ له‌سزاكانی واشنتۆن بۆسه‌ر ئه‌نقه‌ره‌.

ئه‌ردۆغان باسی له‌وه‌كرد، داوای ڕاگرتنی شه‌ڕیان لێكراوه‌، به‌ڵام ئه‌وان هه‌رگیز ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی ڕاناگرن تا ئه‌و كاته‌ی "سنوره‌كان له‌ تیرۆرستان پاكده‌ده‌نه‌وه‌".

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ شاندێكی باڵای ئه‌مریكا ده‌چێته‌ توركیا و داوای ڕاگرتنی شه‌ڕ له‌ڕۆژئاوای كوردستان له‌توركیا ده‌كات.

شانده‌كه‌ پێكهاتووه‌ له‌ مایك پێنس، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا و مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و ڕۆبێرت ئۆبراین، ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مریكا و جه‌یمس جێفری، نێرده‌ی ئه‌مریكا بۆ سووریا.


ڕ. ج