ئەردۆغان لەپشتگیریكردنی وڵاتانی رۆژئاوا بۆ كورد نیگەرانە

کوردستان

22/10/2019‌ 1586 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس
رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆكی توركیا وڵاتانی رۆژئاوای تۆمەتباركرد بەوەی چوونەتە پاڵ شەڕڤانانی كورد و دژ بەئۆپەراسیۆنە سەربازییەكەی توركیا بۆ سەر ناوچەكانی رۆژئاوای كوردستان وەستاونەتەوە.

ئەردۆغان لەكاتی وتارێكیدا لە شاری ئیستەنبووڵ وتی: دەتوانن بروا بكەن، كە هەموو وڵاتانی رۆژئاوا چوونەتە پاڵ شەڕڤانانی كورد و پەلاماری ئێمە دەدەن، لەناویاندا ئەندامی هاوپەیمانی ناتۆ و وڵاتانی یەكێتی ئەوروپاش هەیە.

سەرۆكی توركیا وتیشی: "ئەگەر ئێوە پێتان وایە دژی تیرۆرن، ئەوە لەكەیەوە هاوسۆز بوون لەگەڵ تیرۆریستان"، ئەوەش وەك دەربڕینی ناڕەزایی لەو بارەوە.

هەروەها بە گاڵتەوە ئەردۆغان وتی: وادیارە یەكینەكانی پاراستنی گەل بەبێ ئاگاداری ئێمە بووەتە ئەندامی هاوپەیمانی ئەتڵەسی.

لەدوای دەستدرێژی توركیا بۆسەر ناوچەكانی رۆژئاوای كوردستان ، زۆرینەی وڵاتانی ئەروپا و رۆژئاوایی دژی ئەو هێرش و پەلامارە وەستانەوە و پێیان وابوو، كە ئەو ئۆپەراسیۆنە دەبێتە هۆی تێكدانی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەكە و ئاوارە و دەردەدەربوونی خەڵكێكی زۆری مەدەنی.

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی