واده‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئاب ئاشكراكرا

کوردستان

05/11/2019‌ 4146 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان رایگه‌یاند، وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بڕیاریداوە رۆژی پێنجشەممە دەستبکات بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئابی 2019 و یەکەم وەزارەتیش وەزارەتی پێشمەرگە مووچە وەردەگرێت.
 
هیڤیدار ئەحمەد، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان به‌ میدیاكانی پارتی راگه‌یاندووه‌، "رۆژی پێنجشەممە دەستدەکرێت بە دابەشکردنی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە و دواتریش وەزارەتەکانی دیکە مووچە وەردەگرن".

باسی له‌وه‌شكردووه‌، "لەبارەی دواکەوتنی مووچەی مانگی ئاب پەیوەندیم بە وەزارەتی داراییەوە کردووە، ئەوان پێیان راگەیاندووم بەهۆی ئامادەنەکردنی لیستەکانی وەزارەتی پێشمەرگە مووچە یەک دوو رۆژێک لەکاتی خۆی دواکەوتووە". 
 
هیڤیدار ئەحمەد ده‌شڵێت، "هیچ مەترسییەک لەسەر مووچەی فەرمانبەران نییە و مانگانە لەکاتی خۆی مووچە دابەشدەکرێت".