چۆن شەحنی باتری مۆبایلەكەت درێژبكەیتەوە؟

هەمەڕەنگ

06/11/2019‌ 473 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەكارهێنەری مۆبایلە زیرەكەكان هەمیشە بەدوای درێژلردنەوەی شەحنی مۆبایلەكانیاندا دەگەڕێن.

ئەگەر بۆ ماوەی ساڵێك دەست بەمۆبایلەكەتەوە بگریت ئەوا هەست دەكەیت، كە وەك ئەوسا شەحنەكەی بڕی زۆر ناكات. 

پاشان دووساڵ تێپەربببێت زۆربەی مۆبایلەكان ئەستمیان بۆ دروست دەبێت، كە لەڕۆژێكدا بە یەك جار شەحنكردنەوە تێیپەڕێنن. 

تەنانەت سێ ساڵ تێپەربوون بەسەر مۆبایلەكەدا وا دەكات سیستەمی مۆبایلەكە تێكبچێت، كە توانای باتری لەگەڵ تەمەنی مۆبایلەكەدا دادەبەزێت.

هەرچۆنێك بێت دەتوانیت چەند رێگایەك بەكاربێنیت بەباشترین رێگە شەحنی مۆبایلەكەت بكەیتەوە و ژیانی باترییەكەی درێژبكەیتەوە:

شەحنی كەم بۆ مۆبایلەكەت باشە
ئەو مۆبایلانەی، كە شەحنی كەمیان هەیە باشتر دەمێنەوە وەك لەوەی هەمیشە بە پری بیهێڵێتەوە.

واز لەشەحن كردنەەوەی زیاد لەپێویست بێنە
زۆرێك لەخەڵك مۆبایلەكانیان لە شەودا بە شەحنەوە دەهێڵنەوە و ئەمەش كارێكی خراپە، كە زیان بە مۆبایلەكە دەگەیەنێت، هۆكارەكانیش ئەمانەن، شەحنكردنەوەی زۆر هاوسەنگی پاتریەكە تێكدەدات، كاتێك دەچێتە ٪١٠٠ ئەوا سترێسێكی ڤۆتاجی دەداتە باتریەكە، كاتێك پر دەبێت باترییەكە ئەوا وزەی بەفیڕۆچوو دەبێتە هۆی گەرمكردنی باترەییەكە ئەمەش زیانی پێدەگەیەنێت.

بۆیە دەبێت دوای ئەوەی مۆبایلەكە بوو بە ١٠٠ دەبێت شەحنی لێبكرێتەوە.

یاریكردن و تەماشاكردنی ڤیدیۆ لەكاتی شەحنكردندا زۆر خراپە، چونكە سوڕی شەحنكردن تێك دەدات.

گەرمبوون یەكێكە لە دوژمنەكانی مانەوەی باتری
پلەی گەرمی بەرز سترێس دەخاتە سەر باترییەكە و تواناكانی لەدەست دەدات، لێكردنەوەی شەحن لە ڕێژەی ٪٨٠ زۆر باشترە بۆ مۆبایلەكەت وەك لە ٪١٠٠.

لەكاتی شەحنكردندا هەوڵبدە مۆبایلەكەت بكوژێنیتەوە، ئەگەر ئەوەش نەبوو ئەوا هیچ نەبێت یاری پێمەكە.

وەرگێڕان: ڕەوند ئیسماعیل